سەعدی ئەحمەد پیرە: بەلێكتێگەیشتن رێڕەوی حوكمڕانی راستدەكرێتەوە
کوردستان 04:07 PM - 2025-03-17
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "لەكۆبوونەوەكەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەتدا چەندین پرسی گرنگی ستراتیجی و چۆنێتی بەڕێوەبەردنی حوكمڕانی داهاتووی هەرێم تاوتوێ كراون كەبێگومان ئەو لێكتێگەیشتن و گفتوگۆیانەش دەبنەهۆی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا، كۆبوونەوەكەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەت گرنگی زۆری بۆ ئەو پرسانە هەیە كەتا ئێستا چارەسەر نەكراون".
راشیگەیاند: "لەكۆبوونەوەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، زۆر پرسی گرنگی ستراتیجی و چۆنێتی بەڕێوەبەردنی حوكمڕانی داهاتووی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران، كەبێگومان ئەو لێكتێگەیشتنە دەبێتەهۆی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی".
وتیشی: "ئەو پرسانەی لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەری رێككەوتوون لەداهاتوودا ئاڕاستەی وەفدی هەردوولا دەكرێن وە بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی یەكشەممە 16 ی 3 ی 2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەو دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە و لێكەوتە سیاسییەكان، خۆئامادەكردن بۆ پێشهاتەكان، پێگەی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد، دوای كۆبوونەوەكەش سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایانگەیاند: "ئامانجی هەردووكیان پێكهێنانی حكومەتە بۆ خزمەتی خەڵك".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

