CPT: لەدوو بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا شەش هاووڵاتی گیانلەدەستدەدەن
کوردستان 05:01 PM - 2025-01-27
ميدياكان
بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا
بەهۆی دوو بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا، لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی راپەڕین، شەش هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداو هاووڵاتییەكیش بریندارە.
رێكخراوی CPT ی ئەمریكی لەبارەی رووداوەكەی گوندی شەهیێ-ی ناحیەی دینارتە رایگەیاندووە: "سەعات 11:30 دەقیقەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27-1-2025، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا بۆردومانی سنووری گوندی شەهیێ-ی سەر بە ناحیەی دینارتەیان لە قەزای ئاكرێ كردو بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی كە هاوسەری یەكتربوون گیانیان لەدەستدا".
راشیگەیاندووە: "قوربانییەكان دانیشتووی كۆمەڵگای بامشمش-ن و پیاوەكە ناوی جەعفەر جەلال نپاخی تەمەن 58 ساڵ و هاوسەرەكەشی ناوی تین محەمەدی تەمەن 47 ساڵەو بۆ كاری كشتوكاڵ و چاندن لەگەڵ چەند هاووڵاتییەكی دیكەدا چوونەتە گوندی شەهیێ و تووشی ئەم رووداوە بوون".
هاوكات هەر ئەمڕۆ، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئۆتۆمبێلێكی لەگوندی گردجان لەسنووری رانیە كردە ئامانج و بەهۆیەوە 4 كەس گیان یانلەدەستداو كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
هەر لەوبارەیەوە رێكخراوی CPT ی ئەمریكی لەبارەی رووداوەكەی گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە رایگەیاندووە: "سەعات 3:20 دەقیقەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەریان لەسەر رێگای سەرەكی گوندی گردجان لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بە ئامانجگرت و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە كە دوو كەسیان لەڕەگەزی نێرو دووانەكەی تریشیان لەڕەگەزی مێ-ن، هەروەها هاووڵاتییەك كە ماتۆڕسوار بووە بەهۆی بەركەوتنی بە پارچەی بۆردومانەكە برینداربووە، تا ئێستا ناسنامەی پێكراوەكانیش نەزانراوە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لە ساڵی 1991 ەوە تاوەكو ئێستا 720 هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی بۆردومان و لەشكركێشییەكانی توركیا لەهەرێمی كوردستان، بەشێوەیەك 353 هاووڵاتی مەدەنی شەهیدو 367 هاووڵاتی دیكەی مەدەنی بریندار بوون.
هەر بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، تەنها لەماوەی ئەم مانگەدا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیاوە، 8 هاووڵاتی لەهەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، كەچوار كەسیان خەڵكی پارێزگای دهۆكن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

