سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: گرنگه هه‌ولێر خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگونجێنێت
کوردستان 01:40 PM - 2025-01-26
PUKMEDIA
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "تیمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌و هاوكات لێدوانه تونده‌كانیش خزمه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ناكات".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26-1-2025 تیمێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی رێكاری یاسایی و هونه‌ری له‌لیستی خانه‌نشینان و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه، كه پێویستی به‌كاتی زیاتر هه‌بوو، سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام نه‌درا، به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌دا سه‌ردان ده‌كه‌نه‌وه".
" لێدوانه تونده‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو جێگای سه‌رسوڕمان بوو، چونكه هه‌موو كێشه‌ی ساڵی 2024 یه‌ك مووچه بووه، ئه‌م لێدوانانه خزمه‌ت به‌م قۆناغه‌ی ئێستا ناگه‌یه‌نێت و خزمه‌تی ئه‌و تیمه‌ش ناكات كه ماوه‌یه‌كه كاری باش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یه كه خۆمان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه رێكبخه‌ین"، هه‌رێم كه‌مال ئاغا واده‌ڵێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: " له‌دوو ساڵی رابردوودا سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یان گرێكوێره‌ی كردۆته‌وه، تیمی حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش كاری باشیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته قوربانی سیاسه‌تی بێمووچه كردن و برسیكردن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ساڵی 2025 به‌هه‌ر شێوازێك بێت، نابێت وه‌ك رابردوو بێت، هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمیش ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و نابێت بكرێته بیانوو بۆ نه‌ناردنی مووچه و خه‌ڵكی كوردستان ببێته قوربانی، بۆ ئه‌مه‌ش كاری باشكراوهو ده‌رئه‌نجامی باشیشی هه‌بووه".
له كۆتایشدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی وتی: "گرنگه هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سیستمی مووچه و رێكه‌وتنه‌كانه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بگونجێنێت، هه‌روه‌ها یه‌كڕیزی ماڵی كورد له به‌غدا گرنگه‌و به‌هۆی یهكڕیزییهوه ده‌ستكه‌وتی باش بۆ هه‌رێمی كوردستان بهدهستبهێنراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵ و موڵك بۆ خاوه‌نه‌كانیان لهناوچهجێناكۆكهكان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

