سەمیر هەورامی: هیچ پۆستێکی حکومەتی داهاتوو دابەشنەکراوە
کوردستان 01:19 PM - 2025-01-18
PUKMEDIA
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەنگۆی دابەشکردنی
پۆستەکانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستان رەتدەکرێتەوە و وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیرانیش دەڵێت:" تائێستا بەهیچ شێوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتی باسی
دابەشكاری پۆستەکان نەکراوە"، دەشڵێت:" هێشتا گرفتی تەکنیکی و سیاسی
لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا ماوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنیان".
سەمیر هەورامی وتەبێژی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند:" هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان
یەکێتی و پارتی دەکەن، دوورن لەڕاستییەوە و هەتا ئێستا لەهیچ کۆبوونەوەیەکدا یەکێتی
و پارتی باسیان لە دابەشکاری پۆستە حکومییەکانی کابینەی داهاتوو نەکردووە".
" لەنێوان یەکێتی و
پارتی لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ دارشتنی پرۆژەیەکی هاوبەش، بۆ شێوازی حکومڕانی
لەهەرێمی کوردستان، هاوکات پاش ئامادەکردنی پرۆژەکە و پەسه ندکردنی لەلایەن
هەردوولاوە، دواتر گفتوگۆی دابەشکاری پۆستەکان دەستپێدەکات"، سەمیر هەورامی
لەکۆنگرەکەدا وایوت.
سەبارەت بە داواکردنی
یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرەی گەل،بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم وتەبێژی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەو دەنگۆیەش راست
نییە".
سەمیر هەورامی ئاماژەی
بەوەشکرد:" هێشتا گرفتی تەکنیکی و سیاسی لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و
بەغدا ماوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنیان و دەمانەوێت لەساڵی ٢٠٢٥ دا
کۆتایی بە گرفتی مووچەخۆرانی هەرێم بهێنرێت".
روونیشیکردەوە:"بڕیارە
لەمساڵدا بەسیستمی (بەیڕۆڵ) دارایی هەرێم لیستی مووچە بۆ بەغدا ئامادە بکات، کە
ئەمەش بەشێکە لەو هەوڵانەی جێگری سەرۆکی حکومەت کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بۆ بە
بایۆمەترییکردنی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجامیدا و لەئێستادا سوود لەو سیستەمە
وەردەگیرێت"، سەبارەت بە مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێمیش وتەبێژی جێگری
سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند:" هەرچەندە دارایی عیراق دەڵێت مووچەی هەر ١٢
مانگەکەی ساڵی رابردوومان بۆ هەرێم ناردووە، لەبەرامبەریشدا دارایی هەرێم ئاماژە
بۆ ئەوە دەکات، کە مووچەی مانگی ١٢ نەنێردراوە، بەڵام گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە
لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

