دارایی ههرێم: عیراق زیاتر له 800 ملیار دیناری مووچهی نهناردوه
کوردستان 01:26 PM - 2025-01-15
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی تەموویلی مووچەی هەرێمی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ ساڵی 2024 بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "حكومەتی عیراق بڕی (822,642,015,037) دیناری لەمووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بۆ ساڵی 2024 لەلا ماوە".
لەڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەكۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەك خۆی بانگەشەی بۆ دەكات دادپەروەر نەبووەو پابەند نەبووە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست، بەپێی كەشفی حسابی وەزارەتمان لە بانكی ناوەندیی عیراق لقی هەرێم/ هەولێر، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی تەنها (10,026,883,844,549) دیناری وەك شایستەی مووچوخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2024) ناردووە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "ئەمەش دوای ئەوەی بڕی (726,995,775,414) دیناری وەك لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات لەكۆی تەرخانكراوی هەرێم بڕیوە، لە كاتێكدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخان كراوە، بەپێی خشتەی (هـ) لە یاسای بوودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی (2024)، بریتییە لە(11,576,521,335,000) دینار، بەمەش دەردەكەوێت هەرێمی كوردستان بڕی (822,642,015,037) دیناری لە تەرخانكراوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی ( 2024) لەلای حكومەتی فیدراڵی ماوە".
PUKMEDIA






هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

