قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە ژن و منداڵی کوردن
کوردستان 11:05 AM - 2024-12-22
ئاژانسەکان
دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەسەماوە
ئەمڕۆ ٢٢-١٢-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لێپرسراوان و پارێزگاری موسەنا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیابانی تەل شێخیەی پارێزگای سەماوە راگەیەنرا، كە ژن و منداڵن و دوای هەفتەیەك لە كاری بەردەوام و بەدواداچوونی چڕ دۆزراوەتەوە.
خانمی یەکەمی عیراق: دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەردەوامە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"
ئەمڕۆ لەسەر ئەم خاکە کۆبووینەتەوە کە ئێشوو ئازاری دۆست و ژن و مناڵەکانمانی
بەهۆی قێزەونترین تاوانی بەعسەوە لەئامێزگرتووە و چوار دەیەیە ئەم زەوییە ئازاری
ژن و منداڵ لەئامیز دەگرێت".
"زیاتر لەهەفتەیەکە
کار بۆ دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە دەکرێت و لەقۆناغی داهاتوودا گۆڕەکان دەردەهێنرێن
و لەمەراسیمێکی شایستەدا لەچەمچەماڵ بەخاکدەسپێرێن، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە و
چەندین گۆڕ دیکە هەن کەئێشتا کنەیان بۆ نەکراوە و دۆسیەکە کۆتایی نەهاتووە"، خانمی
یەکەمی عیراق وایوت.
هەر لەکۆنگرەکەدا شاناز
ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد:"هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ
دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و وەرگرتنی سامپڵ و ناسینەوەیان و گەڕاندنەوەیان".
هاوكات شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك نووسیوێتی: "ئەمڕۆ لە تەل ئەلشیخە، لەسەر ئەو خاكە پیرۆزە راوەستاین و گۆڕێكی تری بە كۆمەڵمان تێدا دۆزییەوە كە چەندین چیرۆكی ژیانی تیایە كە هەرگیز وێنا ناكرێت، رێز لەرۆحی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال دەگرین و بەڵێن بە خێزانەكانیان دەدەین هەموو هەوڵێك بۆ داخستنی لاپەڕە خەمگینەكانی ڕابردوو بخەینە گەڕ".
پارێزگاری موسەننا: قەبارەی ئەم تاوانە زۆر گەورەیە
هەر لەکۆنگرەکەدا موهەنەد عەتابی پارێزگاری موسەننا وتی:"بەناوی سەرۆکوەزیرانی عیراقەوە سڵاو سەرەخۆشی بۆ گەلی گەورەی کوردستان دەنێرم، دەشڵێم قەبارەی ئەم تاوانە زۆر گەورەیە، هاوکات ئەم نەهامەتییە هی هەموومانە لەموسەنا و ژن و منداڵەکان هی خۆمانن"
پرۆسەی هەڵگرتنەوەی ئێسکەکان زۆر قورسە
هاوکات زیاء کەریم بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەکۆنگرەکەدا رایگەیاند:" سەرەخۆشی لە کورد و کەسوکاری ئەم روفاتانە دەکەم و ناتوانم هیچ وشەیەک بڵێم گوزارشت لەم تاوانە قیزەونە بکات، سەبارەت بە گۆڕەکانیش پرۆسەی هەڵگرتنەوەی ئێسکەکان زۆر قورسە و پێویستی بەوریاییە لەپێناو ون نەبوونی شوناسیان و ناسینەوەیان پێویستە زۆر بە وردی هەڵیانبگرینەوە، هاوکات کارەکانی خانمی یەکەم عیراق زۆر کاریگەری هەبوو هەم لە ئێستا و هەم لە رابردووش کە کۆمەڵێک رووفات گەڕێندرانەوە بۆ هەرێم".
دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە دووەم گۆڕی بەکۆمەڵە کە رووبەرەکەی ١٦ مەتر درێژە و ٢ مەتر پانە، هاوکات پرۆسەکە بەردەوامە و پێشتریش لەسەر داواو ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق تیمێكی وەرگرتنی سامپڵی خوێن بۆ پشكنینی DNA لەكەسوكاری شەهیدان هاتنە هەرێمی كوردستان، هاوکات لە ئەمساڵدا پرۆژەی وەرگرتنی سامپڵی خوێنی تاقانەکانی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان بە چوار قۆناغ دەستیپێکرد، کە لەشاری چەمچەماڵ بەقۆناغێک و کەلار بە دوو قۆناغ و کۆیە بە یەک قۆناغ سامپڵەکانی تێدا وەرگیراون.
وهرگرتنی سامپڵی خوێن پڕۆسهیهكی گرنگه بۆ ناسینهوهی ئهو روفاتانهی لهمهوبهر له گۆڕه بهكۆمهڵهكان دهرهێندراون و سامپڵیان لێ وهرگیراوه تا له رێگای بهرواردی تاقیگهیی كاری بهراوردكردنیان لهسهر بكرێت.
دوای روخانی رژێمی بهعس ساڵی 2003 له چهند گۆڕێكی بهكۆمهڵدا ژمارهیهك روفاتی ئهنفالكراو لهناوچه جیاوازهكانی عیراق دهرهێنراونهتهوهو له پزشكی دادوهری نمونهی ئێسكیان لێ وهرگیراوه تاكو له داهاتوودا به بهراوردكردن لهگهڵ سامپڵی خوێنی كهسوكاری ئهنفالكراوان و بهگوێرهی ئهو كۆدهی لهسهر كێلی گۆڕهكانه دوای پشكنینی تاقیگهیی روفاتهكان بناسرێنهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

