ئەنجومەنی نوێنەران بۆدەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
عیراق 09:35 AM - 2024-12-08
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ ٨-١٢-٢٠٢٤ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ دەنگدان
لەسەر سێ پرۆژە یاسا ناکۆکی لەسەرەکە و گفتوگۆ لەسەر بودجە و چەند پرۆژە یاسایەکی
دیکە کۆدەبێتەوە.
بەدریە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی
یەکێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە
یاساکان شەوی رابردوو لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا".
"هیوادارم ئەمڕۆ بەبێ کێشە هەردوو پڕۆژەکەی کورد دەنگیان
لەسەر بدرێت و تێبپەڕێنرێن،کە یەکێکیان پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاڕی رژێمی بەعس
بۆگەڕاندنەوە زەوی وزار وموڵکەکانە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان ودووەمیان هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای
بودجەی گشتی کە تایبەتە بە ماددەی١٢بۆ هەناردەکردنی نەوت"،بەدریە
حسێن وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق، لەدانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای باری کەسایەتی ژمارە
۱٨٨ بۆ ساڵی ۱۹٥۹و گەڕاندنەوە موڵک
وماڵ وزەییە کشتوکاڵیەکان و پڕۆژەیاسای لێبوردنی
گشتی و لە سەر یاسای دەزگای هەواڵگری و هەمواری یاسای پاسپۆرت دەدرێت و هاوکات
گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بەدجەی گشتی و هەمواری پڕۆژە یاسای فڕکەوانیی
سڤیل دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

