91 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی سەرۆک مام جەلال تێدەپەڕێت
کوردستان 03:23 PM - 2024-11-12
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
ئەمڕۆ 12ـی 11ـی 2024، 91 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی
سەرۆک مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری دوو خولی
عیراق و کەسایەتی دیاری سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان تێدەپەڕێت.
کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
- ناوی تەواوی جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نورییە.
- لە 12ی تشرینی دووەمی 1933 لە گوندی کەڵکان
لە بناری چیای کۆسرەت سەر بە شاری کۆیە لەدایکبووە.
- لە 1946 لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کۆمەڵەیەکی
فێرکاری نھێنی دامەزراند بە ناوی ( کۆمەڵەی پێشخستنی خوێندنەوە ).
- لە 1947 بوو بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی
کورد.
- لە 1948 لە هەڵبژاردنی گشتی خوێندکاران تاڵەبانی
بە نوێنەری خوێندکارانی کۆیە هەڵبژێردرا.
- لە 1949 تاڵەبانی لە حزبدا سەرکەوت و بووە
ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە.
- لە شوباتی 1951 دا و لە کۆنگرەی دووەمی
پارتی دیموکراتی کورد، بە ئەندامی لیژنەی ناوەندی ھەڵبژێردرا.
- لە 1952 چووە کۆلیژی ماف ( حقوق ) لەبەغدا.
- لە 1954 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا.
- لە 1955 گەشتی دەرەوەی عێراقی کرد و لە فێستیڤاڵی
لاوان و قوتابیانی جیھانی لە وارشۆ بەشداری کرد.
- لە 1956 بەهۆی کاری سیاسییەوە ناچار بوو لە
پۆلی چوارەمی مافدا خوێندن بەجێبھێڵێت.
- لە یەکەمین رۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی 14 ی گەلاوێژی
ساڵی 1958، سەرپەرشتی رێکخستنی خۆپێشاندانی جەماوەری سلێمانی کرد.
- لە 1959 جارێکی تر بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتدا ئەفسەری یەدەکی
کەتیبەی چوارەمی تانک بوو.
- لە 1960 بەرپرسی لقی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی
سیاسی بوو.
- لە 1961 بووە سەرنووسەری رۆژنامەی (
کوردستان ).
- لە ئەیلولی 1961 دا کە شۆڕش ھەڵگیرسا، بەرپرسی
ناوچەی سلێمانی بوو.
- لە 1967 بەشداری لە کۆڕی ( ئیشتراکیەکانی
عەرەب ) لە جەزائیر کرد.
- لە 1970 رۆڵی کاریگەری بینی لە یەکگرتنەوەی
ھەردوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ببوونە دوو باڵ و ناکۆکیەکی تاڵ و
خوێناوی لە نێوانیاندا ھەبوو.
- لە 1ی حوزەیرانی 1975 لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک
لە ھەڤاڵانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی دامەزراند و بووە سکرتێری گشتی یەکێتیی.
- دوای ئازادکردنی عێراق بەئەندامی ئەنجوومەنی
حوکم ھەڵبژێردرا و لە تشرینی دووەمی 2003دا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی کرد.
- لە 6ی نیسانی 2005، بووبە یەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێراوی
عێراق.
- لە تەمموزی 2008دا و لە 23 مین کۆنگرەی رێکخراوی
سۆسیالیست ئینتەرناسیونالدا بە جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە هەڵبژێردرا.
- لە ساڵی 2010دا بۆ دووەم جار لەلایەن ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراقەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرایەوە.
- لە 3ی تشرینی یەکەمی 2017 دا لە ئەڵمانیا کۆچی
دواییکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

