جارێكی دیكە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكەكەی كۆدەبێتەوە
عیراق 09:43 AM - 2024-10-31
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێك بۆ ئەنجومەنەكە ئەنجام بدرێت، بڕیاریدەری فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی تائێستا دووجاری دیكە پەرلەمان بۆ ئەو پرسە كۆبووەتەوە، بەڵام نەتوانراوە بگەینە هیچ بڕیارێك و بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆش تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكی ئەنجومەنەكە نەكراوە".
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك ئەنجام بدات".
تائێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێك لەنێو پێكهاتەی سووننە و لایەنەكانی تر نییە بۆ تێپەڕاندنی كاندیدێكی دیاریكراو، هەروەها ئەمە سێهەمجارە پەرلەمان دانشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك ئەنجام دەدات و ناتوانرێت بگەینە هیچ رێكەوتنێك لەسەر هەڵبژاردنی كاندیدێك"، كاروان یاروەیس وای وت.
رۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێك، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە، پاش ئەوەش چەند جارێك ئەنجومەنەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆبووەتەوە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانەوە تاوەكو ئێستا نەتوانراوە سەرۆكێك بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

