لەسلێمانییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و دوو وەزیر تۆماردەکرێت
کوردستان 02:35 PM - 2024-10-29
PUKMEDIA
پارێزگای سلێمانی
ئیدارەی پارێزگای سلێمانی لەدادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و هەردوو وەزیری ناوخۆ و دارایی تۆمار دەکات بە هۆکاری ئەوەی رێگری دەکەن لە تەوتین کردنی مووچەخۆرانی هەرێم، کە بڕیاڕی دادگای فیدراڵییە.
رۆژی 21-2-2024 دادگای فیدراڵی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی
هەرێم لەنێوان هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدادا بڕیاریدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم
تەوتینیان لەیەکێک لە بانکە حکومیەکانی عیراق بۆ بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش وەک
مووچەخۆرانی عیراق مووچەکانیان بە نیشتمانیی بکرێت، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە
رێگری لەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەکرێت و ئیدارەی پارێزگای سلێمانیش لە دژی ئەو
رێگرییە سکاڵا تۆمار دەکات.
هەروەها لە بڕیارەکەدا کە ئیمزای جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی لەسەرە هاتووە، 'پێویستە مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وەك مووچەخۆرانی عیراق بەنیشتمانی بكرێت، بۆ ئەمەش پێویستە
هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم هەماهەنگی زیاتر بكەن، بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم
مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان پێبدرێت، هەروەها ئەو پارەیەی كە بۆ هەرێم دەنێردرێت
نابێت بە شێوەی قەرز بێت'.
لەچوارچێوەی
رێگرییەکانی تەوتینیشدا لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی پارێزگای سلێمانی لەدادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و
هەردوو وەزیری ناوخۆ و دارایی تۆمار دەکات بە هۆکاری ئەوەی رێگری دەکەن لە تەوتین
کردنی مووچەخۆرانی هەرێم، کە بڕیاڕی دادگای فیدراڵییە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA ئیدارەی پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆوە دەستیان بە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ
تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی ناوخۆ و دارایی کردووە، چونکە هەر
دژایەتیکردنێکی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبێتە هۆی پێشێلکردنی بڕیاری دادگاکە و
دژی یاسایە.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی موچەخۆرانی هەرێمەوە، هەموو فەرمانگەیەک دەتوانێت
توتینی مووچەی فەرمانبەرەکانی بکات بێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و دەبێت
بانکە فیدراڵییەکانی کارئاسانی تەواو بکەن بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆران.
دادگای فیدراڵی
بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێردا بڕیاریداوە مووچەخۆرانی
هەرێم لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆ بكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو
ئەوەی لیستی مووچەی حكومەتی هەرێم لە ناوی مردو و دووبارە و بندیوار پاك بكرێتەوە،
بەڵام سەرۆكی حكومەت لەژێر ناوی (هەژماری من) پڕۆژەیەكی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاند كە تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە و ئەو
بانكانەی لە سیستمەكەدا هەن ئەهلین و هیچ گەرەنتییەكیان نییە و هەركاتێك ئیفلاسیان
كرد مووچەی مووچەخۆران تێیدا دەفەوتێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

