شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: حوکمڕانی نابێ تەنها بۆ بنەماڵەیەک بێت
کوردستان 01:22 PM - 2024-10-12
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەناو جەماوەر
لە سۆران شاڵاو کۆسرەت رەسول رایگەیاند:" تێکۆشەرانی ئێمە لێرە خەباتیان کرد بۆ ئەوەی رژێمی گۆڕبەگۆڕ لەناوببەن، ئێمەش لێرەوە خەباتی مەدەنی دەکەین بۆ ئەوەی ئەو حکومەتە شکستخواردووە بگۆڕین" .
ئەم قسانەی شاڵاو کۆسرەت رەسول سەرۆکی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢/١٠/٢٠٢٤ لەمیانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری هات، کە جەماوەری سنووری مەڵبەندی سۆران ئامادەی بوون.
شاڵاو کۆسرەت رەسول وتیشی:" هەموومان پێکەوە ئەمجارە نموونەی حوکمڕانی راستەقینە پیشانی خەڵک دەدەین و بۆیان دەسەلمێنین کە حکومەتی خەڵک و هاووڵاتی چۆنە" .
"حوکمڕانی ئێمە حوکمڕانیەکە جیاوازی نەکات لەنێوان کەس، حوکمڕانیەک نەبێ تەنها بۆ بنەماڵەیەک بێ و خەڵکەکە نان نەبێ بیخوا"، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وای وت.
لەلایەکی دیکەوە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:" لە هەریرو باتاسەوە، لە خەلیفان و سۆرانەوە هەولێر وەردەگرینەوەو کۆتایی بە حوکمڕانی خۆسەپێن دەهێنین". ئەم وتەیەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢/١٠/٢٠٢٤ لەمیانی سەردانێکی بۆ ناحیەی هەریرو کۆبوونەوەی لەگەڵ جەماوەری سنوورەکە هات.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە بارەگای کۆمیتەی هەریر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری سنوورەکە کۆبووەوەو سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی جەماوەری سنوورەکەی کردو وتی: "هیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمڕانیە چەوتەی هەرێم راست بکەینەوەو بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

