ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال لە بەسرەو كەركوك دەكرێتەوە

کوردستان 09:07 AM - 2024-10-03
سەرۆك مام جەلال PUKMEDIA

سەرۆك مام جەلال

سەرۆک مام جەلال یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ یادی حەوت ساڵەی كۆچی دوایی شكۆی نەتەوەو نیشتمان سەرۆك مام جەلال لەشاری كەركوك دەكرێتەوەو لە بەسرەش بەو بۆنە خەمناكەوە دووهەمین كۆڕبەند لە زانكۆی بەسرە ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA، بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان چەندین سەركردەی عیراقی و كوردستانی و لێپرسراوانی حزبی و حكومی بانگهێشت كراون.

پێشتریش باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ساڵیادی كۆچی دوایی شكۆی نیشتمان (سەرۆك مام جەلال) بۆ ئەمساڵ لە كەركوكی قودسی كوردستان دەكرێتەوە، لەكاتێكدایادەكانی پێشوو لە هەولێر و بەغدا بوون، بەمەش دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی حەوتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دەكاتەوە".

 

مام جەلال كە یەكەم سەرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشیكی، بەداخەوە رۆژی 3-10-2017 دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە