قوباد تاڵەبانی: تەنیا یەکێتی کەرەستەی چاکسازی و راستکردنەوەی حوکمڕانی هەیە
کوردستان 10:49 PM - 2024-10-01
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و سەرۆک تیمەکانی گەنجانی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین
قوباد تاڵەبانی رادەگەیەنێت: "جگە لە یەکێتی، هیچ لایەنێکی دیکە کەرەستەی پێویستی نییە بۆ چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی".
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی گەنجانی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند: "لەم هەڵبژاردنەدا گەورەترین دەرفەت بۆ سەرکەوتنی یەکێتی دروست بووە و ئامانجی گەورە و سەرەکی یەکێتیش ئەوەیە بە تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی گەورە لەم هەڵبژاردنەدا رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێم راست بکاتەوە".
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەستپێکی وتەکانیدا دۆخی یەکێتی لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠٠٩ بۆ ٢٠٢٢ شی کردەوە کە لەو ماوەیەدا و لە دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە تا دوای ساڵی ٢٠٢٢ رۆژ لە دوای رۆژ لاوازتر دەبوو و لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و نێودەوڵەتیشدا تەواو بێ کاریگەر ببوو، بەڵام لەم سێ ساڵەدا بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر بووە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوانەی لە نزیکەوە سەرۆک بافڵ دەناسن، دەزانن کە بەڵێنێک بدات، جێبەجێی دەکات. وتیشی: "بەر لە دوو ساڵ، بەڵێنیدا کە هاوسەنگی هێز دروست بکاتەوە و جێبەجێی کرد، لە دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی یەکێتی لە کەرکوک و موسڵ و لە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و چەندین سەرکەوتنی دیکەش، ئێستا چ لەسەر ئاستی عێراق و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا یەکێتی نەک وەک جاران هێزێکی پەراوێزخراو و بێ کاریگەر نییە، بەڵکو ئەو هێزەیە لەناو هەموو هاوکێشەکاندا حیسابێکی گەورە بۆ سیاسەت و بڕیار و هەڵوێستی یەکێتی دەکرێت".، وتیشی: هیچ لایەنێکی دیکی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنیش کەرەستەی پیویستیان نییە بۆ چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی" و راشکاوانەش دەڵێت:" تەنانەت یەکێتی چوار ساڵ لەمەوبەریش توانای چاکسازی و گۆڕانکاری نەبوو، بەڵام یەکێتی لەم قۆناغەدا و بەو سەرۆکە بەهێزەی کە هەیەتی و بەو خۆڕێکخستنەوەیە کە کردویەتی و بەهۆی چەندین تایبەتمەندی دیکەشەوە تەنها لایەنێکە کە کەرەستەی پێویستی بۆ چاکسازی راستەقینە و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەیە و ئەمجارە دەتوانێت و دەشیکات، چونکە ئەمە بەڵێنی سەرۆک بافڵ و ئیرادە و خواستی سەرکردایەتی و هەموو کادر و ئەندام و جەماوەری یەکێتییە.
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: "نەیارانی یەکێتی ئەمجارەیان دڵنیان لە سەرکەوتنی گەورەی یەکێتی، هەربۆیە هەوڵ دەدەن ئاژاوە و کێشە دروست بکەن و بێ ڕێزی بە کاندیدەکان و کەسایەتییەکانمان بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

