وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی وەڵامی چەواشەکارییەکان دەداتەوە
کوردستان 09:03 PM - 2024-10-01
PUKMEDIA
کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی چەواشەکارییەکانی گروپێکی بەناو ئەنجومەنی
ئاسایشی دایەوە و رایگەیاند: "پێشتر جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی و پارێزگاری
هەولیر بەڕوونی ئەوەیان خستەڕوو کە ئاگری بازارەکانی هەولێر پەیوەندییان بە
یەکێتییەوە نییە".
کاروان گەزنەیی وتەبێژی
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەکاتێکدا کە کوردستان و ناوچەکە
بە دۆخێکی هەستیاردا تیدەپەڕن، بەڵام جارێکی دیکە گروپێک لە هەولێرەوە بەناوی
ئەنجومەنی ئاسایش، کە لەڕاستیدا گروپێکی پاراستنی پارتین، دەستیان کردووە بە
داتاشینی کۆمەڵێک سیناریۆی کوالێتی نزم، کە شایەنی وەڵامدانەوە نین، بەڵام لەپێناوی
شکۆی خەڵکی تێکۆشەر و خۆراگری هەولێر دەمانەوێت هەندێک وەڵام بدەینەوە بۆ مێژوو".
"پێشتر نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان کە جێگری یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستانە بەڕوونی
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوەدەکات کە سوتاندنی بازاڕەکانی هەولیر دوور
و نزیک پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستنەوە نییە، لە هەمان کاتدا پارێزگاری هەولیر پێش ئەوەی ببێت بە تیم
بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی، بەڕوونی ئاماژەبەوەداک کە ئەم سوتاندنە بەهۆی لەحیم
کردنەوە بووە و هیچ کەس و لایەنێکی لەپشتەوە نییە"، کاروان گەزنەیی وای وت.
وتەبێژی لیستی ١٢٩ـی
یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: " لەکاتێکدا نەیارەکانمان بە درۆن هێرش دەکەنە سەر
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەنجەکانمان بۆمب باران دەکرێن و دەکوژرێن، بەڵام بەناو
ئەنجومەنی ئاسایش بێدەنگە و هیچ کاردانەوەیەکی نییە، ئەو ئەنجومەنی کە گیراوانی
بادینان راپێچی زیندان دەکات و لەسەر کۆمێنت و بۆچوونی جیاواز بە پێنج ساڵ و شەش
ساڵ زیندانیان دەکات، ئەو ئەنجومەنی کە ریشی پیرۆزی مامۆستای ئایینی دەسوتێنێت".
"ئەنجومەنێک کە بەو
شێوەیە هەڵسوکەوت بکات و رەنگدانەوەی بۆچوونەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت شایەنی
وەلامدانەوە نییە، بەڵام تەنها لەپیناو رێزی پڕ شکۆی خەڵکی هەولێر ئەم روونکردنەوانە
بلاودەکەینەوە"، کاروان گەزنەیی وادەڵێت.
وتەبیژەیەکی لسیتی ١٢٩ـی
یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم هەوڵانە بە نەزۆر دەبینین بۆ تێکدانی ئارامی
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها وەک لیستی ١٢٩ـی
یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکید لەوە دەکەینەوە لەگەڵ بانگەشەیەکی هێمن و ئارامین،
ئەم شڵەژانە دەرونییەی کە بەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە،
هیوادارین کاریگەری نەرینی بەسەر پڕۆژەی هەڵبژاردندا دروست نەکات، جونکە ئێمە
مکوڕین لەسەر کۆتاییهێنان بەم دەسەلاتە خۆسەپێنە و بەو کەسانەشی سیناریۆی لەم
شێوەیە دادەڕێژن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

