لیستی ١٢٩: كۆتایی بە ئابڵوقە و سزا و قۆرخکاری سەر هەڵەبجە دەهێنین
کوردستان 09:17 AM - 2024-10-01
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیستی
١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەڵەبجەی شەهید، دەنگدەرە وشەویسەكا
و هۆرامانی دەکات
و ئاماژە بەوەدەکات: "بە
ئیرادەیەكی بەهێزەوە رێڕەوی حوكمڕانیی لە هەرێم راست دەكەینەوەو كۆتایی بە ئابڵوقە
و سزا و قۆرخکاری سەر هەڵەبجە و ناوچەکانی تر دەهێنین، چونكە خەڵکی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران و ئەنفال و گۆڕ
بزرانی هەورامان و دەوروبەری، شایستەی رێزلێنان و خزمەتكردنێكی زیاترن نەك
سزادانیان".
دەقی پەیامەکە...
پەیامی
لیستی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) ژمارە (١٢٩) لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجە
هاوڵاتیانی
هەڵەبجەی شەهید
دەنگدەرە
وشەویسەكا و هۆرامانی
هەڵەبجە
ناسنامەی مەزڵومییەت و پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستانە، سەرەڕای ئازاری بۆردومان
و شەهیدكردنی پێنج هەزار هاووڵاتی بێ تاوان، بە سەرجەم ناحییە و گوندەكانییەوە،
پارێزگایەكی گرنگە، هەروەك لەئێستادا ئارامترین پارێزگای كوردستان و عێراقە.
تایبەتمەندی ئەم
پارێزگاریە لەوەدایە كە خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان بە دێهاتەكانی كاكەیی نشینیەوە،
ئەزموونیان لەگەڵ حوكمڕانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی ناوچەكەیان لە دوای
راپەڕین هەیە و دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی و ئیداری ئەوانیان تاقیكردووەتەوە، خۆیان
دەزانن لەو سەردەمەی كە هەندێك لایەنی سیاسی لەو دەڤەرە دەسەڵاتدار بوون، دۆخی
هەڵەبجە و دەوروبەری بە چ شێوازێك بووە و چ جۆرە مۆدێلێكی حوكمڕانی بەسەر
هاووڵاتیانی ناوچەکەدا سەپێنراوە ..
ئێستاش
پارێزگاكە بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەرووی ئیداری،
ئاوەدانكردنەوەی دێهاتەكان، بازرگانی، گەشتوگوزاری، گەشەكردنی كەرتی كشتوكاڵی،
هەنگەوانی، ئاژەڵداری، پەروەردەیی،
خوێندنی باڵا و ئازادی سیاسی و لایەنی ئەمنی و بوارەكانی دیكە، لە چ ئاستێكی
باشدایە.
دەنگدەرانی
بەڕێز، هەرچەندە لە بەرنامەی ئێمەدا بوو خزمەتی زیاتر پێشكەشی پارێزگای هەڵەبجە و
دانیشتوانەكەی بكەین، بەجۆرێک لە ئاست قوربانیدانی هەڵەبجەییەكاندا بێت، بەڵام
بەهۆی ئەو سزایانە و تاکڕەوی ئیدارەدان كە لایەنێكی كوردستانیی دەسەڵاتدار بەسەر
پارێزگای هەڵەبجەدا سەپاندویەتی، بەداخەوە نەمانتوانی تەواوی پلانەكەی خۆمان بە
باشی جێبەجێ بكەین، بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا بە پشتیوانی دەنگدەرانی ئەم پارێزگایە و
پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە رێڕەوی حوكمڕانیی لە
هەرێم راست دەكەینەوەو كۆتایی بە ئابڵوقە و سزا و قۆرخکاری سەر هەڵەبجە و
ناوچەکانی تر دێنین، چونكە خەڵکی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران و ئەنفال و گۆڕ بزرانی هەورامان و دەوروبەری،
شایستەی رێزلێنان و خزمەتكردنێكی زیاترن نەك سزادانیان.
جەماوەری
پارێزگای هەڵەبجە
دەنگدەرە
وشەویسەكاو هۆرامانی
ـ بۆ ئەوەی
ئەو ئاوەدانی و ئازادی و ئارامییەی لە هورامان و سەجەم سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەیە،
بەردەوام بێت و گەشەی زیاتری پێ بدەین، دەنگ بە یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی
كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەی مووچەی فەرمانبەران لەڕێی دانوستان و بە
پشتبەستن بەدەستوری هەمیشەیی بە یەكجاریی چارەسەر بكرێت، دەنگ بە یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی
پشك و شاییستەی یاسایی و ئیداری پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێم و بەغدا فەراهەم بكرێت،
دەنگ بە لیستی یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی
كۆتایی بە سزاكانی سەر پارێزگای هەڵەبجە بێت، دەنگ بە یەكێتی بدەن.
ـ بۆ ئەوەی
رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێم راست بكەینەوە و حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەر پێكبهێنین،
دەنگ بە یەكێتی بدەن، چونكە ئەو ئارامییەی لەلایەن یەكێتییەوە بۆ سنوری
پارێزگای هەڵەبجە فەراهەمكراوە بە هیچ هێزێكی دیكە نەکراوە و ناكرێت. ئەو
گەشەكردنە هەمەجۆرەی لەسەردەم و لە سەردەستی یەكێتی لە سەرجەم بوارەكاندا
بەخۆیەوە دەیبینێت، لە هیچ سەردەمێكی دیكە و لەلایەن هیچ هێزێکی دیکە بەخۆیەوە
نەبینیووە.
ـ یەكێتی
هێزە و دەنگ بە هێزێك بدەن كە بە (بەهێزی)یەوە بەرگری لە مافەكانتان بكات و
خزمەتتان بكات و بتانپارێزێت، هەڵەبجە بكاتە پارێزگایەكی نموونەیی لەسەر ئاستی
هەرێمی كوردستان و عێراق.
بۆ پێشەوە
بەرەو سەرخستنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بە دەنگی ئێوە، بە ئیرادەی ئێوە، بە پشتیوانی ئێوە
دەتوانین هەرێمێکی بەهێزی ئازاد و سەقامگیر و پڕ لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بۆ
خەڵکی کوردستان ، بەتایبەت بۆ ناوچەکەمان مسۆگەر بکەین.
لە کۆتاییدا دەڵێین... هەڵەبجە بەهێزە و لەگەڵ هێزێکی وەکو
یەکێتی بەرەو سەرخستنی لیستی ژمارە (١٢٩) و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی
کوردستان هەنگاو دەنێت.
لیستی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە ( ١٢٩) بازنەی پارێزگای هەڵەبجە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

