كاندیدهكانی لیستی(١٢٩)ی یهكێتی پلان و بەرنامەی تۆکمەیان هەیە
کوردستان 05:56 PM - 2024-09-30
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ی یەکێتی
کاندیدەکانی لیستی (١٢٩)ی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەڤەری بادینان خاوەنی چەندین پڕۆژە و ئامانجی جیاوازن و کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆک دەکەن، بەتایبەتی کارکردن لەسەر ئازادیی رادەربڕین و زامنکردنی ماف و داواکارییەکانی هاووڵاتیان و ساڕێژکردنی برینی چهندین ساڵهی خەڵکی بادینان.
پاڵپشتیکردنی گەنجان
رهقیب مهحمود كاندیدی ژماره (٥)لهسهر لیستی ١٢٩ له پارێزگای دهۆك خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم و رۆژنامەنووس بە کورستانی نوێی راگەیاند، کاردەکات لەسەر پاڵپشتیکردنی گەنجان و هاندانیان بۆئەوەی ببنە گەنجی داهێنەر و خاوهنکار، لەبەرئەوەی لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان لەلایەن گەنجانەوە سەرکردایەتی دەکرێت، بۆیە بەرنامەی ئێستای یهكێتیمان لەپێناو گەنجان و باشترکردنی ژیانیان دەبێت، هەروەها پرۆژەیەکی دیکەم هەوڵدانە بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ گەنجان و ئەوانەی تازە ژیانی هاوسەریی پێکدەهێنن.
وتیشی: هیوایەکی زۆرمان هەیە، لەم هەڵبژاردنەدا یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنێت و خەڵکی پارێزگای دهۆک هیوایەکی زۆریان بە یەکێتی هەیە.
بادینییهكان دڵخۆشن بە بەهێزی و کاریگەریی یەکێتی به سهركردایهتی سهرۆك بافڵ تاڵەبانی و گێڕانەوەی باڵانس و هاوسەنگی هێز لە ههرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە دەڤەری بادینان کە دەبێتە مهیدانی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتێکی دادپەروەر.
هاوسەنگیی هێز
بلبل شێخ عهبدوڵڵا بهرگارهیی کاندیدی ژمارە (٢١) لە لیستی ١٢٩ی یهكێتی له بازنهی دهۆك، ساڵانێكی زۆرە لە راگەیاندن کاردەکات و وتی: لە پلانمدایە لە پەرلەمان کار بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەگەریی ئازاد لە سنووری پارێزگای دهۆک بکەم، لەبەرئەوەی زۆرجار لە بادینان بەهۆکاری جیاواز و بەهۆی بیروڕای جیاوازی سیاسی، مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت.
وتیشی: دەنگدەرانی پارێزگای دهۆک دڵنیادەکەمەوە کە هاوسەنگیی هێز لە کوردستان تەنها لەلایەن یەکێتییەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێت و ئەو کارە بەهیچ هێزێکی دیکە ناکرێت، یەکێتی له پارێزگای دهۆکهوه کار بۆ گۆڕانكاریی دەکات، بادینان ئەو شوێنەیە کە گۆڕانکاری سیاسی لهم ههڵبژاردنهدا تێدا دەکرێت، یەکێتی خاوەنی ئەم سنوورەیە و شۆڕشی نوێی گهلی كوردستان لە ساڵی 1976 لە بادینانهوه دەستی پێکرد و دەیان شەهیدمان هەیە.
داکۆکیکردن لە دەنگی ئازاد
هاوکات عهبدولحهمید رهمهزان مهندانی كاندیدی ژماره(١٩) له لیستی ١٢٩ی یهكێتی له بازنهی دهۆك، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی کوردیدا وتی: داكۆكیكارێكی بەردەوامم لە دەنگی ئازاد لە دهڤهری بادینان، چەند جارێکیش لەسەر داواكردنی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی ئاشتییانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراوم و راگیراوم.
وتیشی: کاندیدی چینی هەژارانی پارێزگای دهۆکم و ئومێدێکی زۆرم بە یەکێتی و بەتایبەت سهرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەیە، چونکە سەرکردەیەکی جدی و رژده لە بڕیار و کاردا و هەڵوێستێكی حزبی و نەتەوەیی جێگیریی ههیه و خۆی بە خاوەنی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دهزانێت.
کارکردن بۆ ئێزدییەکان
لەلایەکی دیکەوە سهربهست شوكری حاجی كاندیدی ژماره(٨) لهسهر لیستی ١٢٩ی یەکێتی له پارێزگای دهۆك دەڵێت: لە پەرلەمان گرنگی بە توانای گەنجان و وەرزشوانانی پارێزگای دهۆک دەدەم و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فهرمانبهرانی هەرێمی کوردستان دەبێتە بەرنامە و کاری سەرەکیم.
وتیشی: تەنها کوردی ئێزدیم لە لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە پارێزگای دهۆک، لە کابینەکانی پێشووتردا بینیمان کە بۆشاییەکی زۆر هەیە بۆ کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبەرئەوە لە پەرلەمان داکۆکی لە ماف و داواکارییەکانی ئاوارەکانی شنگال دەکەم، هیوایهكی زۆرمان ههیه دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان به سەرکردایەتی یەکێتی گۆڕانکاریی گەورە لە هەرێمی کوردستاندا دێتە ئاراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

