لیستی ١٢٩: كۆتایی به فه‌رامۆشكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدو تێكۆشه‌ران ده‌هێنین
کوردستان 04:59 PM - 2024-09-28
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره ١٢٩،
له كارنامه‌ی سه‌ره‌كیدا كه بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان خستوویه‌تییه‌ڕوو،
سێكته‌رێكی تایبه‌ت كردووه بۆ ( كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌مئه‌ندامانی
سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنه دێرینه‌كان) تاوه‌كو خزمه‌تی زیاتر و شایسته‌یان
بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌وپێیه‌ی دۆخی ناهه‌مواری ئه‌وانیش به‌هۆكاری سه‌ره‌كی جیاوازی
و چه‌وتی رێره‌وی حوكمڕانییه له هه‌رێم و یه‌كێتی ده‌ڵێت: "كۆتایی پێده‌هێنین"،
هاوكاتیش سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌بێت زۆرترین هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی بكرێن
مه‌ریوان جه‌واد بێده‌ری كاندیدی ژماره ٥٩ له‌سه‌ر
لیستی ١٢٩ ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌ی
سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:
"یه‌كێتی تاكه حزبه كه‌هه‌میشه بۆ مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌هه‌وڵدا
بووه، به‌راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی و به ده‌نگی كه‌سوكاری شه‌هیدان و
كه‌مئه‌ندامان و زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه ده‌توانێت داكۆكیكاری مافه‌كانیان
بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌داخه‌وه كه‌تائێستا ده‌سه‌ڵات له‌لای هێزێك بووه
كه نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست هیچ بۆ كه‌سوكار و منداڵی شه‌هیدان بكات، كه‌ده‌بێت
زۆرترین هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی بكرێن".
"بهچوونمان
بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی
و به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیای زیاد بكرێت، ئه‌وانه‌ش كهنیانه بۆیان ببڕێته‌وه، یاخود
هاوتای عیراق بكرێت، ئه‌مه‌ش به ده‌نگی كه‌سوكاری شه‌هیدان و دێته دی، هاوكات ده‌بێت
هێزی پێشمه‌رگه بكرێت به هێزێكی نیشتمانیی و مووچه‌كانیان هاوتای عیراق بكرێت و
ئه‌و نادادییه نه‌مێنێت كه‌له نێوان هه‌رێم و عیراقدا هه‌یه به‌تایبه‌ت كه ئه‌ركیان
زیاتره"، مه‌ریوان شه‌هید جه‌واد واده‌ڵێت.
كه‌می كورسییه‌كانی یه‌كێتی رێگر بووه له‌گه‌یاندنی خزمه‌ت
گۆڕانكاری گه‌وره له حوكمڕانی كوردستان به یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێت، زیادكردنی كورسییه‌كانی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی
داهاتوو گه‌ره‌نتی ئه‌و گۆرانكارییه خێراتر ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به تاكڕه‌وی و
فه‌رامۆشكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
گۆڤار زاهیر خورشید كاندیدی ژماره ٣٦ له‌سه‌ر لیستی
١٢٩ ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌ی
هه‌ولێر به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:
"ئێمه وه‌ك كاندیدانی لیستی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مانی
كوردستان له‌دانیشتنه‌كانی خولی پێشووی په‌رله‌ماندا هه‌وڵمانداوه یاسایه‌ك بۆ
خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ربكه‌ین
و به‌داخه‌وه كه ژماره‌ی كورسیییه‌كانی په‌رله‌مان ڕێگربوو له‌خزمه‌تكردنی به‌ویستی
ئێمه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌م خوله‌دا ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه دۆسیه‌ی جینۆسایدی
گه‌لی كورد بۆ جیهان پێناسه بكه‌ین كه دۆسیه‌یه‌كی جیهانییه و ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ری بێنه‌ده‌نگ".
" ده‌مانه‌وێت
به رێگای خۆمان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان مووچه‌ی
كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا
هاوتابكهین"، گۆڤاری شه‌هید زاهیر وای وت.
كارنامه‌ی لیستی یه‌كێتی ١٢٩ بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان
و ئه‌نفالكراوان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنه دێرینه‌كان
مافه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی گهلهلكهمان و چه‌سپاندنی
سیستمی فیدراڵی به‌رهه‌می قوربانییه‌كانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و زیندانیانی
سیاسی و رێكخستنه دێرینه‌كان و ئه‌نفالكراوان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ره، بۆیه
خۆیان و كه‌سوكار و نه‌وه‌كانیان شایه‌نی ژیانێكی شاییسته خزمه‌تی زیاترن. یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان كه به حزبی شه‌هیدان ناسراوه و خاوه‌نی زۆرترین قوربانیدانه،
كار ده‌كات بۆ؛
١- هاوتاكردنی موچه و ئیمتیازاته‌كانی كه‌سوكاری
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ موچه و ئیمتیازاته‌كانی شه‌هیدان له عێراق.
٢- هاوتاكردنی موچه و ماف و ئیمتیازاته‌كانی
زیندانیانی سیاسی هه‌رێم له‌گه‌ڵ موچه و ماف و ئیمتیازاته‌كانی زیندانیانی سیاسی
له عێراق.
٣- دابینكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكار
و نه‌وه‌كانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنه دێرینه‌كان
و ئه‌نفالكراوان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
٤- هاوكاریكردنی ماددی كه‌سوكار و نه‌وه‌كانیان
له پرۆسه‌ی خوێندن و هاوسه‌رگیری.
٥- ئه‌وله‌ویه‌تدان به كه‌سوكار و نه‌وه‌كانیان
له دامه‌زراندندا.
٦- پێشكه‌شكردنی چاودێری ته‌ندروستی به كه‌سوكار
و نه‌وه‌كانیان.
٧- چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و
زیندانیانی سیاسی و رێكخستنه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له نه‌خۆشخانه
حكومییه‌كان بێبه‌رانبه‌ر و هاوكاریكردنیان له حاڵه‌تی چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه
تایبه‌ته‌كان و له ده‌ره‌وی وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

