بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاودەکرێتەوە
عیراق 11:29 AM - 2024-09-21
المسری
بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحرلعلوم بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەدووتوێی کتێبێکدا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ۲۱ی ۹ی ۲۰۲٤ له رێوڕهسمێكدا له بهغدا بە ئامادەبوونی کەسایەتیە حکومی و حزبییەکان، تهواوی بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەدووتوێی کتێبێکدا بڵاوکرایەوە کە رێوڕهسمهكه سەعات 6ی ئێواره لە هۆڵی كۆڕبهندی بهحر ئهلعلوم بۆ گفتوگۆ له بهغدا_جادریه بەڕێوەچوو.
کتێبەکە لە لایەن دکتۆر ئیبراهیم بەحر العلوم ئامادەکراوە و لە 653 لاپەڕە پێکهاتووە و لە لایەن پەیمانگای ئەلعەلەمین بۆ خوێندنی باڵا بە چاودێری و پاڵپشتی دەزگای خێرخوازی بحر العلوم بڵاوکرایەوە.
یەکەم کۆڕبەندی نیشتمانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال لەڕۆژی 3-10-2023 لەشاری نەجەف بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و دادوەر فائق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای حکومەت و حیزب و کەسایەتییە دیارەکان و باڵیۆز و نوێنەرانی باڵیۆزەکانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەعیراق بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

