سەرۆككۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی و لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە پێشوازی لێكرا
کوردستان 01:10 PM - 2024-09-12
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆماری ئێران
مهسعود پزیشكیان سهرۆككۆماری ئیسلامی ئێران گهیشته فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی و لهلایهن وهفدێكی باڵای یهكێتی بهسهرۆكایهتی بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارهیهك لێپرسراوی حزبی و حكومی عیراقهوه پێشوازی لێكرا.
پاشان سهرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران سهردانی مهزاری سهرۆك مام جهلالی كردو تاجهگوڵینەی لهسهر مهزارهكه داناو لهدهفتهری یادهوهریدا یاداشتی خۆی نوسی و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2024 بە یاوەریی وەفدێکی باڵا لە وەزیرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتینە سلێمانی و هەلێکمان بۆ هەڵکەوت، کە لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە بکەین، رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورەپیاوە لە پێش شۆڕش تاوەکو پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاریی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست، بگرین، خودا رۆحی شاد و یاد و بیرەوەرییەکانی بۆ هەمیشە لەلای شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی دنیا بە زیندوویی بهێڵێتەوە".
هاوكات مهسعود پزیشكیان و وهفدهكهی هاوهڵی لهدهباشان لهگهڵ وهفدی باڵای یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بهسهرۆكایهتی بافڵ جهلال تاڵهبانی كۆبوهوهو دوابەدوای کۆبونەوەکەی پزیشکیان و وەفدی یاوەری لەڕێگای فرۆکەخانەی سلێمانییەوە پارێزگاکە بەجێدەهێڵێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی چوار شەممە 11ـی 9ـی 2024 مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێكی هاوڕێی گەیشتە بەغداو لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و باڵیۆزی ئێران لەعیراق پێشوازی لێكراو پاشانیش لەگەڵ د.جەمال لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق كۆبوەوەو لەدوایدا چەند كۆبوونەوەیەكی دیكەی لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عیراق ئەنجامدا، بەیانی ئەمڕۆش پێنجشەممە مەسعود پزیشكیان گەیشتە هەولێرو لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكراو لەگەڵ سەرۆكایەتی و حكومەتی هەرێم كۆبوەوە.
ئەمەش یەكەم سەردانی رەسمی مەسعود پزیشكیانە بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی كەلەدوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆككۆماری ئێران ئەنجامی بدات.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

