هاتن و ماڵئاوایی كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێر بە هەواڵی "پێشێلكاریی ئازادی" بوو
کوردستان 01:35 PM - 2024-08-15
ئاژانسەكان
مارك سترۆ كونسوڵی گشتی پێشووی ئەمریكا لەهەولێر
مارك سترۆ كە كونسوڵی گشتی ئەمریكابوو لە هەولێر كۆتایی بە ئەركەكەی هات و ستیڤ بیتنەر جێگەی دەگرێتەوە، هەردوو دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكە سەردانی ژمارەیەك لێپرسراوی حزبی و حكومییەكانی هەرێمیان كرد، ستیڤ بیتنەر وەك خۆناساندنی لە ئەركی نوێیدا و مارك سترۆ بۆ ماڵئاوایی.
سترۆ لەهاتن و رۆیشتنیدا هەواڵی كێشەی ئازادی رۆژنامەنووسی لەهەرێم بیست
خاڵێ هاوبەشی هاتن و ماڵئاوایی مارك سترۆ ئەوەیە كە" هەواڵی كێشەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێم دەبیستێت"، ئەو كە پێی خستەناو خاكی هەرێمەوە، هەواڵی رفاندنی سێ رۆژنامەنووس لەدهۆك و هەولێری پایتەخت و خۆپیشاندانی فراوان بۆ ئازادكردنی رۆژنامەنووسانی بادینان و مانگرتنی رۆژنامەنووسێكی زیندانیكراو، گەرمترین رووداوی رۆژبوون كە تایبەتن بە ئازادی رۆژنامەنووسی لە رۆژی 23/8/2023، ئێستاش كە خاكی هەرێم بەجێدەهێڵیت هەواڵی ئازادی رۆژنامەنووسی ئەوەیە كە لە دهۆك رێگری كرا لە یادكردنەوەی تیرۆركردنی وەدات حسێنی رۆژنامەنووس كە ئێوارەی 13/8/2024 خانەوادەی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵێك رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی بادینان بەنیازبوون یادی هەشتەمین ساڵەی تیرۆركردنی بكەنەوە، بەڵام رێگە نەدراو ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوانیش دەستگیركران.
سترۆی دیپلۆماتكار و راگەیاندنكار پەیامێكی لەرێی پەیجی رەسمی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بڵاوكرووەتەوە و دەڵێت:" لە ماوەی ساڵی رابردوودا لەگەڵ كۆمەڵگای مەدەنی هاوبەشییمان پێكهێنا بۆ پێشخستنی مافەكانی ژنان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ڕەگەزی، هەمەچەشنكردنی ئابوری، هاندان و بیرۆكەبەخشین بە كارسازانی داهاتوو، پێشخستنی ئازادیی راگەیاندن...".
"پەیوەندیی نێوان ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر، كە قوربانیدانی هاوبەش پێكی هێناوە و بە بەها هاوبەشەكان بەهێزكراوە". سترۆ وادەڵێت
مارك سترۆ لە چەندین رۆژنامە و هەفتەنامەی وەك (رۆژنامەی فیلادێلفیا ئینكویرەر وەك پەیامنێر لەساڵی 2000-2002 كاریكردووە و خاوەنی بەكارلۆریۆسە لەمێژوو و زانستە سیاسییەكان لە كۆلێژی ڕاندۆڵف-ماكۆن، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری رۆژنامەگەری لە زانكۆی كۆڵۆمبیا.
لەرۆژی لە 14ی ئابی 2024 لە هەولێر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ستایشی كارەكانی مارك سترۆی كرد و پێیوت: "رۆڵی باشت بینیوە لە بوارەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و هاوكاریكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە كوردستان".
قوباد تاڵەبانی و مارك سترۆ: هەرێم لەرووی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەرییەوە پاشەكشە نەكات
یەكەمین دیداری دیپلۆماسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و مارك سترۆ كە وەك كونسوڵی نوێی ئەمریكا دەستبەكاربوو باسەكانیان "ئازادی رۆژنامەنووسی" تێدابووە، هەردووكیان دووپاتیان كردەوە كە "نابێت هەرێم لەرووی ئازادی رادەربڕین و بواری رۆژنامەگەرییەوە پاشەكشە بكات، بەڵكو دەبێت پەیوەندییەكی تەندروست و پیشەییانەتر لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی و میدیادا هەبێت و پەرەی پێبدرێت".
سترۆ: تامەزرۆی هاتنی هەڵبژاردنێكی ئازادو دادپەروەرین
سترۆ لە پەیامی ماڵئاواییەكەیدا نوسیویەتی: "بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە كاری پێكەوەیی بۆ باشتركردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵگای مەدەنی و كاری میدیا و بە تامەزرۆییەوە چاومان لەسەر هاتنی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و گشتگیرە كە لە مێژە چاوەڕوان كراوە و لە 20ی تشرینی یەكەمی ئەم ساڵ ئەنجامدەدرێت".
سترۆ سوپاسی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات
لە پەیامەكەیدا سترۆ دەڵێت: "پێكەوە پێشكەوتنمان لە چاكسازیی هێزەكانی پێشمەرگە بەدەستهێناوە كە ئەركێكی بنەڕەتییە لە دابینكردنی ئاسایشی درێژخایەن بۆ هەرێمی كوردستان و لایەنێكی بنچینەیی ئەو هاوبەشییە دوورمەودایەیە كە لە بواری ئاساییشدا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان هەمانە"، مارك سترۆ سوپاسی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ میوانداریی قەشەنگیان و هاوبەشكردنی كەلتورە دەوڵەمەندو هەمەڕەنگەكەیان لەگەڵیدا، دەشڵێت: "خزمەتكردنم لێرە وەكو كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئەمریكا شانازی و ئیمتیازێكی گەورە و مەزن بووە".
ئێستا ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتی ئەمریكایە لە هەولێر، لە ساڵی 2003-2004 راوێژكاری سیاسی دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانی (CPA)لە شارەكانی رومادی و حللە لە عیراق لە ساڵی 2003 تا 2004، ە لە سلكی دیپلۆماسیدا لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە ئەسینا و قودس كایكردووە، چەندین ئەركی دیكەی هەبووە لەناو سكرتاریبەتی جێبەجێكاری وەزارەتی دەرەوە لە واشنتۆن و جگە لە ئینگلیزی، زمانی عەرەبی و پۆڵەندی و هۆڵەندی دەزانێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

