خشتەی بودجە کێشە دەخاتە نێوان نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانەوە
کوردستان 12:03 PM - 2024-07-28
PUKMEDIA
بودجە و ئەنجومەنی نوێنەران
پەرلەمانی عیراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچون بۆ گۆرانکارییەکانی لە خشتەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2024ی عیراق پێکدەهێنێت و ئەنجومەنی وەزیرانیش ناڕەزایی لەبارەی گۆڕانکاری لە خشتەکانی بودجەدا دەردەبرێت و داوای هۆکاری دەستکاریکردنی پرۆژەکە لەپەرلەمان دەکات، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "پەرلەمان مافی دەستکاریکردنی پرۆژەکەی هەیە، بەڵام پێش ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پێویستە حکومەت لە هۆکاری گۆڕانکارییەکان ئاگاداربکاتەوە".
ئەنجومەنی وەزیران داوای رونکردنەوە لەپەرلەمان دەکات
د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێیوایە لەلایەن پەرلەمانەوە دەستکاری خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 کراوەو بەو دەستکارییەوە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، بۆ ئەمەش داوای رونکردنەوە لەپەرلەمان دەکات".
"لەلایەن پەرلەمانەوە لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوەو لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گۆڕانکاری لە پرۆژە یاساکە دەکات و ئەگەر وەک ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، 'دەستکاری خشتەی ناو پرۆژە یاسای بودجە کرابێت' پێویستە بزانرێت چۆن دەستکاری ئەو خشتانە کراوەو کێ دەستکاری کردووە"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
لەپەرلەمانەوە گۆڕانکاری دەکرێت و فراکسیۆنەکان بێئاگان
لە پەرلەمانەوە گۆرانکاری لە خشتەی بودجەدا دەکرێت و بەو گۆرانکارییەوە دەنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنەکانی نوێنەرانیش بێئاگایی خۆیان لە گۆڕانکارییانە دەربڕیوە.
گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پەرلەمان لەسەر ئاستی خشتە و بڕگەکان دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2024 داوەو لەئەگەری هەر دەستکارییەکی خشتەکانی ناو پرۆژەکە پێویستە ئاشکرابکرێت کەئایا لیژنەی دارایی گۆڕانکاری لە خشتەکاندا کردووە یان بەمەبەست ئەو گۆڕانکارییانە کراوە".
"لیژنەی دارایی کە پەیوەندیدارە بە پرسی بودجەوە مافی هەیە دەستکاری ئەو پرۆژە یاسایانە بکات کەلە حکومەتەوە دێتە پەرلەمان، چونکە لیژنەکە کەلە 23 ئەندام پێکهاتوەو نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە، ئەگەر گۆڕانکارییەکی لە خشتەکاندا کردبێت دەبوو فراکسیۆنەکان ئاگاداربن، بەڵام فراکسیۆنەکان بێئاگایی خۆیان لەو گۆرانکارییانە دەربڕیوە"، گەیلان قادر وای وت.
گەورەترین پرۆژە یاسای بودجە لە مێژووی عیراقدا پەسەندکرا
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق لەوەڵامی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەوەی خستوەتە روو کە پەرلەمان دەنگی بە پرۆژە یاساکەی ئەنجومەنی وەزیران داوە، نەک بەو گۆڕانکارییانەوە کەتێیدا کراوە، بۆ ئەمەش لێکۆڵینەوە دەکات کە ئایا دەستکاریکردنی خشتەکان بەمەبەست بووە، یاخود بەهۆی هەڵەی ئیدارییەوە بووە.
لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپشووی وەرزی یاساداناندا بوو، رۆژی 3-6-2024 لە دانیشتنێکی تایبەتدا توانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2024ی عیراق پەسەندبکات، دوای زیاتر لە مانگێکیش بەسەر پەسەندکردنی پرۆژەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بۆی دەرکەوتووە کەدەستکاری خشتەکانی ناو پرۆژە یاساکە کراوە، بۆ ئەمەش داوای رونکردنەوەی لەپەرلەمان کردووەو لەو چوارچێوەیەشدا پەرلەمان لیژنەیەکی پێکهێناوە.
لەساڵی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025ی پەسەندکرد، کە گەورەترین پرۆژە یاسای بودجە بووە لە مێژووی عیراقدا پەسەندی کردبێت، هەموو ساڵێک پرۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەمواردەکرێتەوەو جارێکی دیکە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

