وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت
کوردستان 10:10 AM - 2024-07-18
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
ئه‌مڕۆ 18-7-2024 دوا واده‌یه كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردوه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 15ـی ته‌مموزی 2024، واده‌ی تۆماركردنی لیستی كاندیدان كۆتاییهات، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق واده‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ 18ی تهمموز درێژكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپه‌یمانێتی، حزبه‌كان، كاندیدانی تاك و پێكهاته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشتر جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ڕایگه‌یاندبوو: "كاتی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كان، لایه‌نه‌كان، كاندیده تاكه‌كه‌سییه‌كان و كاندیده‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن تا كۆتایی ده‌وامی رۆژی پێنجشه‌ممه 18/7/2024 ده‌بێت."
هاوكات له دوایین ڕاپۆرتی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردندا، كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: "له ماوه‌ی (1/1/2024) بۆ (11/7/2024) زیاتر له 800 هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون له‌كاتی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵام نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردنیان نه‌كردووه بۆ وه‌رگرتنی كارتی ده‌نگدان، له كاتێكدا پارێزگای سلێمانی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه له‌ڕووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری بۆ هاوڵاتیان."
كۆمسیۆن ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:" كۆی گشتی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی كوردستان 3 ملیۆن و 789 هه‌زارو 360 ده‌نگده‌ره، كه‌له‌و ژماره‌یه دوو ملیۆن و 901 هه‌زار و 80 ده‌نگده‌ر له‌كۆمسیۆن تۆماركراون.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، له رۆژی چواری ته‌مموزه‌وه، ده‌ستیكردووه به وه‌رگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپه‌یمانێتیی و حزبه‌كان و كاندیدانی تاك و پێكهاته‌كان، كه خوازیارن به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
بڕیاریشه دوای قۆناغی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان، كۆمسیۆن جارێكی دیكه تیروپشك بۆ پێدانی ژماره به لیست و كاندیده‌كان بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، 20ی 10ی 2024 خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

