ناکۆکی لایەنەکان هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زیاتر دوادەخات
عیراق 12:45 PM - 2024-06-17
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ناکۆکی لایەنەکانی پەرلەمانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی کەسێک بۆ سەرۆکی نوێی
پەرلەمان بەردەوامی هەیە و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت:
"لایەنەکان نەگەشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق
و هیچ وادەیەکیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ لە ئارادانییە".
هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیارینەکراوە
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی نەتواندرا لەو وادەیەی
پشووی یاسادانانی بۆ درێژکرایەوە سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هیچ وادەیەکیش
بۆ کۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ نییە".
"لایەنەکان هەتا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستنیشانکردنی
کەسێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان، ئەمەش لەکاتێکدایە پەرلەمان هەتا مانگی حەوت لە
پشووی یاساداناندا دەبێت"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
زیاتر له حەوت مانگه ئهنجومهنی نوێنهران بێ سهرۆكه
رۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، به تۆمهتی
(ساختهكردنی ئیمزای پهرلهمانتار لهیس دلێمی) ئهندامێتیی محهمهد حهلبووسی،
سهرۆكی پهرلهمانی عیراقی ههڵوهشاندهوه و لهوكهتهشهوه تا ئهمڕۆ
سوننهكان نهیاتوانیوه لهنێوان خۆیاندا كهسێك بۆ ئهو پۆسته دهستنیشان بكهن،
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو خولی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ لە
رۆژانی 13ـی 1ـی 2024 و 18ـی 5ـی 2024 بەڕێوەچووە، بەڵام هیچ یەکێک لە کاندیدەکان دەنگی پیویستیان
بەدەستنەهێناوە و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێش کەوتووەتە خولی سێهەم.
پهرلهمان پشووهكهی دواخست
بڕیاربوو رۆژی 9-5-2024 پشووی
یاسادانان لهئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق دهستپێبكات، بهڵام بههۆی بڕیارهكهی
دادگای فیدراڵییهوه كه ئهنجومهنهكهی پابهندكرد كه سهرۆكێك بۆ خۆی ههڵبژێرێت،
هاوكات پێویست بوو یاسای بودجه ههمواربكرێتهوه، بۆیه پشووهكه بۆ یهك مانگ
دواكهوت و خرایه 9-6-2024، لەگەڵ ئەوەی لەو ماوەیەی کە پشووەکە درێژکرایەوە، رۆژی 3ـی 6ـی 2024 یاسای بودجە هەموارکرایەوە، بەڵام ئەوەی کە لەو ماوەیەدا لایەنەکان
نەگەشتنە رێککەوتن لەسەری، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بوو بۆ پەرلەمانی عیراق.
PUKMEIDA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

