پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان رادەگیرێت
کوردستان 11:11 AM - 2024-06-13
PUKMEDIA
لۆگۆی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان(GK) بۆ ماوەی (48) سەعات رادەگیرێت و دوای ئەو ماوەیە بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی و بەرنامەی نوێوە دەست بە پەخش دەکاتەوە.
دڵبەند مستەفا بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تەواوی ئامادەکاریکراوە بۆدەستپێکردنی وەرزێکی نوێی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و سەعات 7ی ئیوارەی ئەمڕۆ پەخشی تەلەفزیۆنەکە بۆ ماوەی 48 سەعاتی داهاتوو رادەگیریت و سەعات 7ی ئێوارەی رۆژی شەممە پەخشی کەناڵەکە دەستپێدەکاتەوە".
" لەوەرزی نوێدا تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان 15 بەرنامەی نوێ و 15 بەرنامەی پێشووی ماوە و بەگشتی 30 بەرنامەی هەمەلایەن لە کەناڵەکە پێشکەش دەکرێن، کە زۆرێک لە بوارەکانی لەخۆگرتووە و لەرووی کوالێتی و هورنەریی و بەرنامە و پێشکەشکردنەوە گۆرانکاریی تێدا کراوە"، دڵبەند مستەفا وایوت.
تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان یەکێکە لە کەناڵە بینراوەکانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بۆردی راگەیاندن و لە 1-6-2008، پەخشی ئاسمانی كەناڵەکە بە شێوەزاری (سۆرانی ، كرمانجی ) دەستیپێكردو لەرێوڕەسمێكدا لەلایەن سەرۆك مام جەلال-ەوە كرایەوە.
كەناڵی ئاسمانی
گەلی كوردستان یەكێكە لە دامەزراوە میدیاییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، گرنگی
دەدات بەوهەواڵ و زانیارییانەی كە خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات.
- لە 11-9-1991 ، وەك یەكەم كەناڵی كوردی دوای ڕاپەڕین بەووتارێكی مێژوویی سەرۆك مام جەلال ، پەخشی ناوخۆیی لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.
- لە 1-6-2008 ، پەخشی ئاسمانی كەناڵی گەلی كوردستان بەهەردوو شێوەزاری (سۆرانی ، كورمانجی ) دەستیپێكردوو لەڕێوڕەسمێكدا لەلایەن سەرۆك مام جەلال كرایەوە.
- نێردراوی لەزۆربەی شارەكانی كوردستان و
عیراق و وڵاتانی ناوچەكەو جیهان هەیە.
-لەشەڕی تیرۆریستانی داعشدا ناسناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشرا ، لەپای گواستنەوەی بەردەوامی هەواڵ و چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
لەئێستا پەخشی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان لەسەر هێڵی نایل
سات بە فریكوێنسی 11636 V / 27500 Hبەردەوامە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

