وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئاستی دەرەوە چاوی زیاتری لەسەرە و پێویستە بۆ بەهێزکردنی متمانە بەهەرێم هەڵبژاردن بکرێت، دەشڵێت :" سەرۆک مام جەلال رۆڵی گەورە و گرنگی هەبووە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن-دا".
ساڵڕۆژی هەڵبژاردن بکرێتە پشوو
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 32 هەمین ساڵڕۆژی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەبەر گرنگی و شکۆداری ئەو رۆژە مێژووییە، پێویستە ساڵڕۆژی هەڵبژاردنی یەکەم پەرلەمانی کوردستان بکرێتە پشوو".
یەکێتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن لەگەڵ کەس کۆنابێتەوە
"پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئاستی دەرەوە چاوی زیاتری لەسەرە، درەنگ بێت یان زوو هەر دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و ئەوەش متمانەی هەرێم بەهێز دەکات، هاوکات لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن کۆبوونەوە لەگەڵ کەس ناکەین وەک چۆن لەڕابردوودا سەرۆک مام جەلال رۆڵی گەورە و گرنگی هەبووە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن-دا"، سەعدی پیرە وایوت.
رێز لەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەگرین
هەر لەکۆنگرەکەدا سەبارەت بە کورسی کۆتاکان وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد:" هیچ کاتێک کورسی کۆتاکان لای ئێمە نەبووەتە کێشە و داوای لابردنی ئەو کورسییانەمان نەکردووە، ئەو پرسەش کێشەی نێوان ئێمە و پارتی نییە، هەروەها دادگای فیدراڵی خۆمان دروستمانکردووە و رێز لەبڕیارەکانیشی دەگرین".
راپۆرتی میدیاکانی پارتی ناڕاستن
"راپۆرتی میدیاکانی پارتی بەرامبەر بە سلێمانی ناڕاستن و لەوڕێیەوە هانی وڵاتان دەدەن هێرش بکەنە سەر سلێمانی"، سەعدی ئەحمەد پیرە وایوت.
نەوشیروان مستەفا رۆڵی باڵای هەبووە
هەروەها سەعدی پیرە سەبارەت بە رۆڵی نەوشیروان مستەفا لەڕاپەریندا وتی:" نەوشیروان مستەفا وەک جیگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی باڵای هەبوو لەداڕستنی بەرنامەی راپەرین-دا".
کۆنگرەکەی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 19-5-2024 ساڵڕۆژی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و هەر ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر سکاڵایەکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن کۆبووەوە و دانیشتنەکەش دواخرا بۆ 21ی ئەم مانگە.
گەلی کورد لە هەرێمی كوردستان 32 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 19/5 یەكەمین هەڵبژاردنی (دیموكراسی) پیادەكرد، كە ساڵێك دوای راماڵینی دەسەڵاتی بەعس بوو ، بۆیە بۆ هێزە داكۆكیارەكانی وەك یەكێتیی یادەكە (دیموكراسیە) و بۆ ئەوانەی لە هەڵبژاردن دەترسن (یاد و شینەكەیان بۆ دیموكراسی نییە).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

