لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18
PUKMEDIA
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان
مڕۆ 18-5-2024پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بەرێوەچوو، تێیدا
کێبڕکێی سەخت لەنێوان سالم ئەلعیساوی و مەحمود ئەلمەشهەدانیدا بەڕێوەچوو، لەجایکردنەوەی
دەنگەکانیشدا دەرکەوت عیساوی (158) دەنگی بەدەستهێناوەو لەبەرامبەریشدا مەشهەدانی (137)
دەنگی بەدەستهێناوە، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA (311) پەرلەمانتار ئامادەبوون و
بەشدارییان لەپرۆسەکەدا کرد.
بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کێبڕکێ لەنێوان هەریەک لە (
سالم ئەلعیساوی و مەحمود ئەلمەشهەدانی و عامر عەبدولجەبار)دا بوو، کە هەرسێکیان
سوننەن.
هاوکات لەپرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا، عامر عەبدولجەبار تەنها 3 دەنگی
بەدەستهێنا و 13 دەنگیش پوچەڵبوون.
هەر بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بەهۆی ئەوەی هیچ کاندیدێک نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ بوون بەسەرۆکی
ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت، بڕیاردرا خولی سێهەمی پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" پێویستبوو یەکێک لەو کاندیدە 50 + 1 ی دەنگەکان کەدەکاتە 165 دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت لەکۆی 329 پەرلەمانتار".
"هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کەوتە خولی سێهەمی پرۆسەی دەنگدان"، غەریب ئەحمەد وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

