شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
کوردستان 08:42 PM - 2024-05-11
نوسینگەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
سەردانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆلای هونەرمەند ناسری رەزازی
لە قەزای دوکان شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی هەریەک لە کوێخا مەحمودی کوێخا سمایلی تەلان و حەسەن کوێخا رەشید کوێخا سەعیدی کرد و لە نزیکەوە لەتەندروستیانی پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ خواستن، هاوکات پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێ راگەیاندن بۆ کۆچی دوایی کوێخا عەلی.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەبایەخەوە باسی لەرۆڵ و پێگەی خانەوادەکانیان کرد کە هەمیشە رۆڵی دیارو بەرچاویان هەبووە لە چارەسەری پرسەکان. شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەڵوێستەکانی ناسڕی رەزازی جێگەی ستایشە
ناسری رەزازی هەمیشە لەبەرەی گەل بووە
پێشتریش ئێوارەی ١١/٥/٢٠٢٤ لە قەزای دوکان شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هونەرمەند ناسر رەزازی کرد و ستایشی رابردووی هونەرمەندی گەورەی کورد ناسر رەزازی کرد كە هەمیشە بە هونەرەکەی خزمەتی دۆزی رەوای کوردی کردووەو پێشەنگی هونەری شۆڕشگێڕی بووەو هەمیشە لە بەرەی گەلدا بووە.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ستایشی هونەرمەندی گەورە ناسر رەزازی کرد کە جگە لەکاری هونەری، بە هەڵوێستەکانیشی لە بەرەی گەل بووەو داکۆکی لە مافە رەواکانی گەلی کورد کردووە.
لە بەرامبەردا هونەرمەند ناسر رەزازی سوپاسی سەردانەکەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ-ی کردو بە گرنگیەوە باسی لە رۆڵی کاک کۆسرەت کرد لە شۆڕشی نوێ و دووپاتیشکردەوە کە کاک کۆسرەت هەمیشە هاوکارو پشتیوانی هونەرمەندان بووەو داوای کرد درێژە بەو کاروانە بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

