رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01
PUKMEDIA
د.ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
بۆ چەندجارێک سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رسومی تایبه‌تی رۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ ١٠ی حوزه‌یران دیاریكردووه‌و پشتبه‌ست به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیش سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "یه‌كێتی پێداگری له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تووشی لاوازی زیاتر نه‌بێت،بۆیه نابێت رێگه بده‌ین ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنمان له‌ده‌ست ده‌ربچێت".
هەڵبژاردن مافی گەلی کوردستانە
د.ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیدارێكیدا
له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند:"
جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن
له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبوونه به‌ناوه‌ڕۆكی
مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش مافی
گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی
نوێ دابمه‌زرێت".
"پێداگریمان پابه‌ندبوونمانه
به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا،
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش له‌و
واده‌یه‌دا نه‌كرێت وسه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی
خۆی به‌كارهێنا لهكێشاندنهوهی مه‌رسوومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، «به‌بڕوای
من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی»، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه،
به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت
ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین
هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت"، رێواز فایه‌ق واده‌ڵێت
سەرجەم لایەنەکان جگە لەپارتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردن
ئه‌ندامه‌كه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: "ئێمه پێمانوایه، هه‌موو
ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له‌هه‌رێم ئاماده‌یه، كۆمسیۆن
و یاسا هه‌یه‌و هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن جگه له‌پارتی دیموكراتی
كوردستان، به‌ڵام ئێمه پابه‌ندین به‌و
بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی كه ماف ده‌دات به‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
بكات"
د.ڕێواز فایه‌ق جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه:"سه‌رجه‌م
ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ئاماده‌كاریدان بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندید، به‌رنامه‌ی
كاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن، دروشمه‌كانی یه‌كێتی، كاروباره لۆجستی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشت هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش
دروستكراون، سه‌رۆكی لیژنه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان، وردكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ناو
هه‌ر بازنه‌یه‌كدا كراوه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتییه‌وه"
هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت
"وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه قۆناغه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لاوازبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و راسته‌قینه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان"، رێواز فایه‌ق واده‌ڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

