پەرلەمانی ئەرمینیا جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکانی کردە پشووی رەسمی
کوردستان 02:52 PM - 2024-04-16
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەرمینیا
پەرلەمانی ئەرمینیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سێشەممە 16-4-2024،
بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا جەژنی سەری ساڵێ ئێزدی لە وڵاتەکەی بۆ ئێزدییەکان بکاتە
پشووی رەسمی و ماوەی چوار رۆژ ئێزدییەکانی ئەو وڵاتە پشوویان دەبێت.
ئێزدییەکان پێکهاتەی دووەمن لە ئەرمینیا
ناسر کەرەم ناسر راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان بۆ
کاروباری جینۆساید و ئەنفال بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بە ئامادەبوونی وەفدێکی ئێزدی لە کادرانی پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
پەرلەمانی ئەرمینیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە زۆرینەی دەنگ رۆژی سەری ساڵی
ئێزدییانی وەک پشووی رەسمی بۆ ئێزدییەکان لە وڵاتەکە ناساند".
"ئێزدییەکان کە پێکهاتەی دووەمن لە ئەرمینیا، لەگەڵ
ئەوەی لە هەندێک ماف بێبەش کراون، بەڵام دوای ئەو جینۆسایدەی لەسەر دەستی
تیرۆرستانی داعش بەسەریاندا هات، لە ئێستادا وڵاتانی جیهان بە گشتی کێبڕکێیانە لەسەر
پێدانی ئیمتیازات بە ئێزدییەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر لە 16ی 1ی 2018،
پەرلەمانی ئەرمینیا ئەو کارەساتەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات لە عیراق، بە جینۆسایدی
ناساند، ئەمڕۆش کە بڕیاردراوە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان بکرێتە پشووی رەسمی بۆ
ئێزدییەکان لەو وڵاتە، دانپێدانانێکە وەک بوونی ئێزدییەکانە کە پێكهاتەی دووەمن لە
ئەرمینیا"، ناسر کەرەم وادەڵێت.
زیاتر لە هەزار و 290 هاووڵاتی ئێزدی شەهیدبوون
رۆژی 3ی ئابی 2014، تیرۆرستانی داعش شەنگالیان داگیرکرد
و بەپێی ئەو ئامارانەی راگەیەندراوە زیاتر لە هەزار و 290 هاووڵاتی ئێزدییان شههید کرد، لهدوای روداوهكهشهوه
تا ئێستا زیاتر لە 70 گۆڕی بهكۆمهڵ و دهیان گۆڕی تاكه كهسی لهسنوری شهنگال
دۆزراونهتهوه.
سبەینێ 17-4-2024، کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی سەری ساڵی
ئێزدییان، لە هەرێمی کوردستانیش بەپێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان پشووی رەسمییە و لە
هیچ دامودەزگایەکی حکومەت دەوام نییە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆش پەرلەمانی
ئەرمینیا رۆژی سەری ساڵی ئێزدی وەک پشووی رەسمی بۆ ئێزدییەکان ناساند.
ناوی ئێزدییەکان لە ساڵنامەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دا بڵاودەکرێتەوە
عزەت جوندی کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە پێکهاتەی ئێزدی و ئامادەبوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەرمینیادا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ
ناساندنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی بە پشووی رەسمی بۆ ئێزدییەکان لە ئەرمینیا، هاوکات
پەرلەمانی ئەرمینیا بڕیاریدا لە ساڵنامەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا کە ساڵانە دەردەچێت،
ناوی سەرجەم ئەو ئیزدییانە بڵاوبکاتەوە کە لە جینۆسایدی 3ی ئابی 2014 لەسەر دەستی
تیرۆرستانی داعش شەهیدبوون".
"ساڵنامەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان کە 103 ساڵە بڵاودەکرێتەوە
و بەپێی بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەرمینیاش، لەم ساڵەوە جینۆسایدی ئێزدییەکان لە
چوارچێوەی ساڵنامەی جینۆساید دا کە رۆژی 24ی 4ـە و هاوکاتە لەگەڵ جینۆسایدی ئەرمەنییەکان
لە 24ی 4ی 1915، هەموو ساڵێک ئەو ساڵنامەی جینۆسایدە بڵاودەکاتەوە"، عزەت
جوندی وادەڵێت.
جینۆسایدی ئێزدییەکان کە لە ساڵی 2014 لە شەنگال بەسەر ئێزدییەکاندا
هات، کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتەوە و لەوچوارچێوەیەشەدا پەرلەمانی
ئەڵمانیا و بەلجیکا و کەنەدا و ئوسترالیا و چەندین وڵاتی دیکە ئەو کارەساتەیان بە
جینۆساید ناساند و ئیدانەیان کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

