باڵیۆزی ژاپۆن: مام جەلال بناغەدانەری عیراقی نوێ بوو
کوردستان 04:09 PM - 2024-03-24
PUKMEDIA
سەردانی باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق بۆسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤-٣-٢٠٢٤، باڵیۆزی
ژاپۆن لە عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام
جەلال-ی لە بونیادنانی بناغەی نوێی عیراق بەرز نرخاند.
لەمیانەی ئەو سەردانەشدا فوتۆشی
ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق لە یاداشتێکدا ئاماژەی بەرۆڵی مێژوویی سەرۆک مام
جەلال کرد کە وەک سەرکردەیەک بناغەدانەری عیراقی نوێ بووە و خزمەتی دیاروبەرچاویی بەگەل و وڵات
کرد کە بەشانازییەوە یادویادەورییەکانی وەبیردەهێنینەوە .
وەفدی میوان لەلایەن
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالەوە پێشوازیکران و باسیان لە پەیوەندی مێژینەی
نێوان هەرێم و ژاپۆن کرد کە بەردی بناغەکەی سەرۆک مام جەلال دایناو داواشیانکرد لە
هەموو روویەکەوە گەشەی زیاتری پێبدرێت لەپێناو خزمەتکردنی گشتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

