كۆمسیۆن ده‌رگای تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ده‌كاته‌وه
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-05
PUKMEDIA
بینای پەرلەمانی کوردستان
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌رگای خۆتۆماركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان و هاوپه‌یمانی و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ده‌كاته‌وه‌و حزبه‌كان ده‌توانن له‌ماوه‌ی نۆ رۆژدا ناوی حزب و هاوپه‌یمانێتیی و كاندیده‌كانیان له‌كۆمسیۆن تۆمار بكه‌ن، وته‌بێژی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت:" تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران بۆ رۆژی 10-3-2024 درێژکراوەتەوە".
هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان خۆیان تۆماردەکەن
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:"كۆمسیۆن له‌ئه‌مڕۆوه 5-3 هه‌تا 14-3 ده‌رگای خۆتۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان
ده‌كاته‌وه‌و حزبه‌كان ده‌توانن له‌و واده‌یه‌دا ناوی حزبه‌كان و ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه
و ناوی كاندیده‌كانیان بۆ كۆمسیۆن بنێرن".
" هاوكات كۆمسیۆن رێنماییه‌كانی
تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پهسهندكردو
به‌پێی رێنماییه‌كه هه‌ر حزبێك بۆی هه‌یه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه
ببه‌ستێت و له‌كۆمسیۆن ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه تۆماربكات"، وته‌بێژی كۆمسیۆنی
عیراق وایوت.
رێنماییەکان پەسەندکران
بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن هەر حزبێک لە هەر بازنەیەکدا تەنها دەتوانێت یەک هاوپەیمانێتی ئەنجام بدات و هەر حزبێکیش بیەوێت بکشێتەوە، دەبێت نوسراوی رەسمی ئاڕاستەی کۆمسیۆن بکات.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"كۆمسیۆن رێنماییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كانیشی په‌سندكرد، كه هه‌ر حزبێك ده‌توانێت له‌یه‌ك بازنه‌دا ته‌نها یه‌ك هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بدات، یاخود ده‌توانێت به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداربێت و ناوی كاندیده‌كانی بۆ كۆمسیۆن بنێرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ حزبێك بۆی نییه له‌یه‌ك بازنه‌دا دوو هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بدات".
"هه‌ر حزبێك بیه‌وێت
له هه‌ڵبژاردن بكشێته‌وه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه‌دا
بكات، به‌نوسراوی ره‌سمی له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌وه ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن بكرێت
داوای كشانه‌وه له‌كۆمسیۆن بكات" جومانه غه‌لای واده‌ڵێت.
زیاتر له 109 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێ داوای كارتی ده‌نگدان ده‌كه‌ن
له‌دوو مانگی رابردوودا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و زیاتر له 109 هه‌زار كه‌سیش بۆ یه‌كه‌مجار داوای كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه و
دروستكردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان له‌هه‌رێمی كوردستان وته‌بێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاند:"
له 1ی كانونی دووه‌مه‌وه هه‌تا 6ی ئازاری 2024، 10 هه‌زار و 810 كارتی بایۆمه‌تری له
هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ته‌وه به ده‌نگده‌ران، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له هه‌ولێر 806 كارت و له‌سلێمانی 7 هه‌زار و 166كارت و له دهۆكیش 2838 كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بووه، هاوكات تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران کە وابڕیار بوو رۆژی 6-3-2024 کۆتایی پێبێت، بۆ رۆژی 10-3-2024 درێژکراوەتەوە".
"هاوكات لە 1ی شوبات هه‌تا 5ی ئازاری 2024 له‌هه‌رێمی كوردستان 109 هه‌زار و 18 كه‌س بۆ یه‌كه‌مجار ناوی خۆیان له
تۆماری ده‌نگده‌رانی كۆمسیۆن تۆماركردووه، كه له‌هه‌ولێر 54 هه‌زار و 199كه‌س و
له سلێمانی 30 هه‌زار و 472 كه‌س و له‌دهۆكیش 24 هه‌زار و 347 كه‌س بوون"،
جومانه غه‌لای وایوت.
ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت
کۆمسیۆن خشتەی کارکردن و پێکهاتەی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردن پەسەنکردوەو ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.
جومانه غه‌لای راشیگه‌یاند:"خشته‌ی كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه په‌سند كرا، هاوكات پێكهاته‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم په‌سه‌ندكرا".
"به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا كه 10ی مانگی حوزه‌یرانی بۆ دیاریكراوه"، وته‌بێژی كۆمسیۆن وایوت.
زیاتر لە 3 ملیۆن و نیو دەنگدەر لەهەرێم هەیە
بەپێی زانیارییەكانی سایتی
رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر
هەن و لەو
ژمارەیەش تا بەرواری 3-3-2024 دوو ملیۆن و 842 هەزار و 503 دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان بۆ كراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

