زیاتر لە ٣ ملیۆن و نیو دەنگدەر لەهەرێم هەیە
کوردستان 10:39 AM - 2024-02-26
PUKMEDIA
کارتی بایۆمەتری دەنگدان
لەهەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٣٦٠ دەنگدەر هەیە و لەو ژمارەیەش تائێستا ٢ ملیۆن و ٨٤٢ هەزار و ٥٠٣ دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان بۆ کراوە، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت:" لەماوەی ٢٥ رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٨٥ هەزار کارتی دەنگدان دروستکراون".
نزیکەی ٣ هەزار دەنگدەر کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:" لە بەرواری ١-١٢-٢٠٢٣وە دەست بەدابەشکردنی
کارتی بایۆمەتری دەنگدان کراوە و لەکۆی ٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٣٦٠ دەنگدەر لە
هەرێمی کوردستان، تائێستا ٢ ملیۆن و ٨٤٢ هەزار و ٥٠٣ دەنگدەر کارتی بیۆمەترییان بۆ
کراوە".
" هەتا بەرواری ٢٢-٢-٢٠٢٤ نزیکەی ٢ هەزار و ٨٥٠ دەنگدەر کارتە نوێیەکانیان وەرگرتووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە
پرۆسەی ناو تۆمارکردن بۆ کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە ١-٢-٢٠٢٤ وە دەستیپێکردووە و
لەماوەی ٢٥ رۆژی رابردوودا ٨٥ هەزار و ٢٠٠ کارت دروستکراون".
پرۆسەی ناو تۆمارکردن بەردەوامە
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەکۆی ٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٣٦٠ دەنگدەر لەهەرێمی کوردستان، هەتا بەرواری ٢٥-٢-٢٠٢٤ نزیکەی یەک لەسەر سێی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان دەرنەکردووە کە دەکاتە ٩٤٦ هەزار و ٨٥٧ دەنگدەر، هاوکات پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش داوا لەو دەنگدەرانە دەکات کە تا ئێستا کارتی دەنگدانیان نییە لەو ماوە کەمەی کە لەبەردەستدا هەیە، بچن کارتەکانیان دەربهێنن.
ئامادەکاری پێش وەختە کراوە
"وەک کۆمسیۆن دەستمان بەهەندێک ئامادەکاری پێشوەختە
کردووە، وەک نوێ کردنەوەی فایلی دەنگەدەران و تۆمارکردنی ئەو کەسانەی بۆ ئەم
هەڵبژاردنە شمولی دەنگدان دەکەن و موالیدیان 2006ە و بەپێی بنەما
نێودەوڵەتییەکانیش ئەمانە هەنگاوی گرنگن بۆ ئامادەکارییەکان و بەپێی ئەوەش ئێمە لە
مانگی 6 دا بەتەواوی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە ئامادە دەبین"، وتەبێژەکەی کۆمسیۆن وای وت .
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد:"بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات و بەو پێیەش کۆمسیۆن
رێنماییەکان بۆ شەفافیەت و پاک و بێگەردی پرۆسەکە دەخاتەروو".
دادگای فیدراڵی بڕیاریدا
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆبونەوەی دادگای فیدراڵیدا کە رۆژی ٢١-٢-٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، دادگاکە بڕیاریدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بەڕێوەببرێت و لە چوار بازنە كەمتر نەبێت، هاوكات 11 كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری ناسێندرا و بڕیاریدرا كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا پێكهاتەكان دەتوانن لەو 100 كورسییەی دادگای فیدراڵی کە بۆ پەرلەمانی كوردستانی دیاریكردووە، نوێنەری خۆیان بنێرنە پەرلەمان و داكۆكیكاریان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

