کۆمسیۆنی عیراق: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
کوردستان 11:31 AM - 2024-02-25
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئامادەیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیشاندا و سەرەتای مانگی 6ی پێشنیار کردووە بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "ئێمە چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمین و ئامادەکاری پێشوەختەشمان کردووە".
سەرەتای مانگی حوزەیران پێشنیار کراوە
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە کۆبونەوەی نێوان وەفدی کۆمسیۆن و سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان و نوێنهرایهتی نهتهوه یهكگرتووهكان رۆژانی 5 هەتا 10 مانگی 6ی پێشنیار کردووە بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن".
"کۆمسیۆن پێویستی بە چوار مانگ هەیە بۆ ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئێمە چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمین بۆ دەسپێکردنی ئامادەکارییەکان"، جومانە غەلای وای وت.
ئامادەکاری پێش وەختە کراوە
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی وت: "وەک کۆمسیۆن دەستمان بەهەندێک ئامادەکاری پێشوەختە کردووە، وەک نوێ کردنەوەی فایلی دەنگەدەران و تۆمارکردنی ئەو کەسانەی بۆ ئەم هەڵبژاردنە شمولی دەنگدان دەکەن و موالیدیان 2006ە و بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەکانیش ئەمانە هەنگاوی گرنگن بۆ ئامادەکارییەکان و بەپێی ئەوەش ئێمە لە مانگی 6 دا بەتەواوی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە ئامادە دەبین".
"بەپێی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات و بەو پێیەش کۆمسیۆن رێنماییەکان بۆ شەفافیەت و پاک و بێگەردی پرۆسەکە دەخاتەڕوو" جومانە غەلای وادەڵێت.
دادگای فیدراڵی بڕیاریدا
ئەمەش لە کاتێکدایە لە کۆبونەوەی دادگای فیدراڵیدا بڕیاردرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە چوار بازنە كەمتر نەبێت، هاوكات 11 كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری ناسێندرا و بڕیاریدرا كورسی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا پێكهاتەكان دەتوانن لەو 100 كورسییەی دادگای فیدراڵی بۆ پەرلەمانی كوردستانی دیاری كردووە، نوێنەری خۆیان بنێرنە پەرلەمان و داكۆكیكاریان بێت، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەی پارێزگاریکردن لەمافی پێکهاتەکاندا، ویستویەتی نوێنەرانیان لە پەرلەمان راستەقینە بن و داکۆکی تەواو لەمافی پێکهاتەکان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

