دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 12:04 PM - 2024-02-21
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق جارێكی دیكه له‌سه‌ر سكاڵای یه‌كێتی كه‌تایبه‌ت به‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و یه‌كێتیش له‌سه‌ر داواكه‌ی خۆی سووره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگاكه ده‌كات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21-2-2024 دوای 11 جار دواخستن، جارێكی دیكه دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه تایبه‌ته به‌پێنج مادده له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه.
یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی
پێشتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و سكاڵاكه‌ی ناكشێنێته‌وه، چونكه ئه‌و یاسایه‌ی كه ئێستا كاری پێده‌كرێت جگه له‌وه‌ی نایه‌كسانه، سكاڵاكهشمان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆتاكانهو دژی به‌كارهێنانیانه بۆ حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه".
كۆمسیۆن چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییه
جومانه غه‌لای له لێدوانێكی تایبه‌تدا به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:"بۆ دیاریكردنی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه ده‌كه‌ین".
داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه یۆنامی تێیدا به‌شدار بوو رایگه‌یاندووه:" ناتوانرێت له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات"، هاوكات "پیشنیازیكردووه، كه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ دوابخرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

