چوار بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن هاوسه‌نگی له‌په‌رله‌مان دروستده‌كات
کوردستان 04:18 PM - 2024-02-20
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
بڕیاره سبه‌ینێ 21-2-2024، دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی
سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌رێمی
كوردستان كۆببێته‌وه، پێشتریش 11 جار دانیشتنی دادگاكه له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه
دواخراوه، مامۆستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی له‌به‌رژه‌وه‌ندی
سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی دانیشتنه‌كه‌ی یه‌كلابكاته‌وه سیستمی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی
كوردستان چوار بازنه‌یی ده‌بێت و به‌مه‌ش مافی كورسی پارێزگاكان پارێزراو ده‌بێت".
چوار بازنه‌یی كورسی پارێزگاكان ده‌پارێزێت
رێبین ئه‌بوبه‌كر مامۆستای زانكۆ و شاره‌زا له‌بواری
هه‌ڵبژاردن به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "بڕیاره له‌دانیشتنی سبه‌ینێی دادگای فیدراڵیدا پرسی یه‌ك بازنه‌یی
و چوار بازنه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كوردستان یه‌كلاببێته‌وه، ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌وه دێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سكاڵای له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن
له‌هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه و دادگاكه 11 دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه
دواخستووه".
"سیستمی
چوار بازنه‌یی كورسی بۆ پارێزگاكان دیاریی ده‌كات، به‌مه‌ش ژماره‌ی به‌شداربووی ده‌نگده‌ر
كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كورسی پارێزگاكان
پارێزراو ده‌بێت و هیچ پارێزگایه‌ك ناتوانێت مافی پارێزگاكه‌ی دیكه بۆ خۆی
ببات"، رێبین ئه‌بوبه‌كر واده‌ڵێت.
هاوسه‌نگی هێز له‌په‌رله‌مان دروست ده‌بێت
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی
كوردستان به سیستمی چوار بازنه‌یی خزمه‌تێكی زۆر به‌پرۆسه‌كه ده‌كات، به‌جۆرێك
واده‌كات پارێزگاكان مافی كورسییه‌كانیان پارێزراو بێت .
هاونیاز سامی له‌مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، هاوكات مامۆستای زانكۆ به PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "چوار بازنه‌یی خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كات و واده‌كات پارێزگاكان مافی كورسییه‌كانیان پارێزراو بێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر یه‌ك بازنه‌یی بوو له‌و پارێزگایه‌ی زۆرترین ده‌نگده‌ر هه‌بێت له‌كورسی ئه‌و
پارێزگایه كه‌مده‌كاته‌وه كه كه‌متر به‌شداری هه‌ڵبژاردنی تێدابووه".
" گرنگی چوار
بازنه‌یی له‌وه‌دایه، به‌چوار بازنه‌یی له‌هه‌ڵبژاردندا هاوسه‌نگی هێز له‌په‌رله‌مان
دروست ده‌بێت و نوێنه‌ری پارێزگاكان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌په‌رله‌مان ده‌بێت،
نه‌ك به‌پێی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن"، هاونیاز سامی واده‌ڵێت.
حه‌وت حزبی كوردستانی له‌سه‌ر چوار بازنه‌یی هاوڕان
رۆژی 2023-03-11، حه‌وت حزبی كوردستانی رێككه‌وتن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیستمی هه‌ڵبژاردن چوار بازنه‌یی بێت به‌پێی پارێزگاكانی هه‌رێم
و تۆماری بایۆمه‌تری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عیراق بكرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردن.
حزبه كوردستانییه‌كان كه پێكهاتبوون له (یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی
دادگه‌ری، یه‌كگرتووی ئیسلامی، حزبی شیوعی، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی
كوردستان) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و
بڕیاریاندا كه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كودستان به سیستمی چوار بازنه‌یی
بێت .
نزیكه‌ی ٤ ملیۆن هاووڵاتی له‌هه‌رێم مافی ده‌نگدانیان هه‌یه
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عیراق كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه،
له‌ھه‌رێمی كوردستان سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھه‌زار و ٤٠٥ ده‌نگده‌ر مافی به‌شداریكردنیان
له‌ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ھه‌یه، هاوكات كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای
ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كاتی ناوتۆماركردن و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی
ھه‌رێمی كوردستانی تا ١٠ رۆژی دیكه درێژكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاووڵاتی
ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

