یەكێتی سكاڵاكەی ناكشێنێتەوەو دادگاش كۆدەبێتەوە
هەواڵ 10:10 AM - 2024-02-18
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ 18-2-2024 جارێكی تر دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن كۆببێتەوە، لەكاتێكدا 10 جار ئەم دۆسیەیە لەلایەن دادگاكەوە دواخراوەو وتەبێژی یەكێتییش لە چاوپێكەوتنێكی PUKMEDIA دا دەڵێت: "هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ كشانەوەی سكاڵاكەی یەكێتی لە دادگای باڵای فیدراڵی و یەكێتی داوایەكی یاسایی كردووە".
داواكە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئامانج شەمعون، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆماركراون، تایبەتە بە نادەستورییبوونی ژمارەیەك ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
وتەبێژی یەكێتی: رێز لە بڕیاری دادگا دەگرین
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەتا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ كشانەوەی سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر یاسای هەڵبژاردن، دواخستنی بڕیاردان لەسەر ئەو سكاڵایەش تاوانی یەكێتی تێدا نییە".
"یەكێتی داوایەكی یاسایی كردووە بۆ ئەوەی كۆتاكان لە هەڵبژاردن و پەرلەمان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و نەبنە دارەدەستی هیچ لایەنێكی سیاسی، هەر لایەنێكیش دژی ئەو داوایەیە شینی خۆی دەكات و دەزانێت دەنگەكانی ئەوان كەم دەكات، پێویستیشە دادگای فیدراڵی ئەو داوایە بەلایەكدا بخات و ئێمەش رێز لە بڕیارەكە دەگرین"، وتەبێژی یەكێتی وای وت.
چەندین جار دانیشتنەكە دواخراوە
سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەتە بە پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، كە پێشتریش 10 جاری دیكە دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دواخراوە.
هەروەها یەكێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
ڤیدیۆ.. وتەبێژی یەکێتی لەسەر دانیشتنی دادگای فیدراڵی قسە دەکات
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

