كۆنفرانسی نوێنهرایهتییهكانی حكومهتی ههرێم بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:21 AM - 2024-01-28دیمەنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە
كۆنفرانسی نوێنهرایهتییهكانی دەرەوەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له شاری هەولێر، بە بەشداری سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران و نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە و ژمارهیهكی زۆر لهكونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنهرانی وڵاتان و وەزیرانی حکومەتی هەرێم دەستیپێکرد، کە بڕیارە ماوهی چوار رۆژ بخایەنێت.
مەسرور بارزانی:پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەنگاوی باشی بڕیوە
لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی
کوردستان وتارێکی پیشکەشکرد و رایگەیاند:" لەگەڵ ئەوەی ساڵانە ژمارەی
کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن، لەبەرامبەریشدا هەوڵدەدەین نوێنەرایەتییەکانمان
لە وڵاتان زیاتر بکەین، کە ئامانج لێی برەودانە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتان".
راشیگەیاند:"پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی
جیهان هەنگاوی باشی بڕیوەو هەوڵی زیاتریش دەدەین، چونکە هەرێمی کوردستان وەک
قەوارەیەکی دەستووری خوازیاری ئاشتی و ئارامیی و باشترکردنی پەیوەندییەکانییەتی
لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی".
قوباد تاڵەبانی: زانیاریی بە نوێنەرایەتییەکانمان بدرێت
هەر لە کۆنفرانسەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی
هەرێم لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا رایگەیاند:"هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی حکومەتی هەرێم
بەردەوامە و نوێنەرایەتییەکانمان دەتوانن پەیوەندییە ئابوری و سیاسی و
بازرگانییەکانمان لەگەڵ وڵاتاندا بەهێز بکەن، هەروەها گرنگە نوێنەرایەتییەکانمان
مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێم بگەیەننە وڵاتان".
راشیگەیاند:" دەبێت نوێنەرایەتییەکانمان پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ
دامەزراوە رەسمییەکانمان لەهەرێمی کوردستان هەبێت و زانیارییان پێبدرێت و
دەسەڵاتدارانی هەرێم لە سیاسەتی وڵاتان ئاگادار بکەنەوە ".
قوباد تاڵەبانی: لە دیپلۆماسییەتدا دۆست نییە
"پێویستە بەدوای بەرژەوەندی هاوبەشدا لەگەڵ وڵاتاندا بگەڕێین،
چونکە لە دیپلۆماسییەتدا دۆست نییە، بەڵکو بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، لەم ڕوانگەیەشەوە
نوێنەرایەتییەکانمان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ ببینن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان
لەگەڵ وڵاتان زیاتر بکەن، ئەمە جگە لەوەی کە دەتوانن لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان
لەهەرێم رای گشتی لە وڵاتان دروست بکەن و رێگر بن لە هەر هەوڵێک کە لەدژی
هەرێمەکەمان دەدرێت"، قوباد تاڵەبانی وایوت.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راشیگەیاند:"رووبەڕوبونەوەی داعش هەرێمی کوردستانی خستە نا هاوکێشەیەکی نێودەوڵەتییەوە،
ئەمەش وایکرد ئەولەویەتی زیاتر بە هەرێم بدرێت، بۆیە تەئکید دەکەمەوە لە کاری دیپلۆماسیدا
دۆست نییە و بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، لەم روانگەیەشەوە بوو لە شەڕی رووبەڕوبونەوەی
تیرۆردا هاوپەیمانان و ئەمریکا پشتیوانێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان بوون".
دابان شەدەڵە: كۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە
هەر لەو بارەیەوە پێشتر دابان شهدهڵه جێگری لێپرسراوی فهرمانگهی
پهیوهندییهكانی دهرهوهی ههرێم بهسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان
به PUKMEDIA ی راگهیاندبوو:"ئامانجی كۆنفرانسهكه رێكخستنهوهی
كاری دیپلۆماسی حكومهتی ههرێمە لهگهڵ قۆناغهكهدا و دانانی پلانی ستراتیجییه
بۆ نوێنهرایهتییهكان و بایهخدان و قوڵتر كردنهوهی پهیوهندییه دیپلۆماسییهكانه
لهگهڵ وڵاتان".
"پرسی ئهمنیهت و ههڕهشهی درۆن و ئاڵنگارییهكان و
دۆزینهوهی چارهسهری دیپلۆماسی و زاڵكردنی زمانی دیالۆگ بابهتی گرنگی
كۆنفرانسهكه دهبن"، دابان شهدهڵه وایوت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA ، لە کۆنفرانسەکەدا 41 كۆنسوڵ و ژمارهیهك له دیپلۆماتكارو نوێنهری
ئاژانسی نێودهوڵهتی و 14 نوێنهری حكومهتی ههرێم له دهرهوه ئامادهی
كۆنفرانسهكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

