riklam

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ لەعیراقیەکان دەکات

عیراق 02:52 PM - 2023-12-31
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراق دەکات.

 

دەقی پەیامەکە:

 

پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ و هیوادارین ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت بێت دوای ئەوەی کۆتاییمان بە ساڵی 2023 بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەسەرکەوتوویی هێنا، کە پاڵنەر دەبێت بۆ کارکردن بەرەو هەماهەنگییەکی زیاتر بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پێناوی دابینکردنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان و گەشەپێدانی ئابووری و ڕاکێشانی وەبەرهێنان دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنە گەورەکە بەسەر تیرۆردا.

 

 پابەندبوون بە دەستوور و دەوڵەتی دامەزراوەکان و زاڵبوون بەسەر سەردەمی تاکڕەوی لەحوکمڕانیدا دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و ئاشتی بۆ گەلەکەمان و یارمەتیدانی عێراق بۆ ئەوەی ڕۆڵی شایستەی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ببینێت کە لە ماوەی ساڵی 2023 دا هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ بەرجەستەکردنی لەڕێگەی بەشداریکردنێکی بەهێز لە کۆنفرانس و بۆنە نێودەوڵەتییەکان و سەردانە دەرەکییەکانماندا کە پردێکی پەیوەندیی لەگەڵ وڵات و گەلاندا بهێنینەدی بەمەبەستی هاریکاری و گەشەپێدانی زیاتر لە کەرتەکانی عێراق وسود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتان لەبونیادنانی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی سیستمی پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی گەشەسەندوو. 

 

هەروەها داواکانمان دوبارە دەکەینەوە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و ناکۆکی لە ناوچەکە و جیهان.

 

هەمیشە هیوا و هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە ناخۆشی و ناسۆرییەکانی هاوڵاتیانی فەلەستینیە لەغەزە بۆ ئەوەی بە تەواوی مافە ڕەواکانیان بەدەست بهێنن.
بە هیوا و متمانەیەکی زۆرەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین.

 

هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانمان لە موسڵمانان و کریستیانەکان و ئایینە جیاوازەکانی دیکە دەخوازین.‍
‍
دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار‍

 

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket