دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:03 AM - 2023-12-27
PUKMEDIA
دادگای فیدراڵی
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 27-12-2023، دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر سکاڵایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە کە تایبەتە بە پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێشتریش چەند جارێک دواخراوە.
سکاڵاکە لەسەر پێنج ماددە تۆمارکراوە
سکاڵاکەی
یەکێتی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی
كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی
كوردستان تۆماركراوە، هەروەها یەکێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی
25ی شوباتی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی
كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
ئەگەر دادگا سكاڵاكە لەبەرژەوەندی یەكێتی یەکلایی
بکاتەوە، ئەوە دەبێت دادوەرەكان سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی هەرێم بكەن لەبری
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، هەروەها (11) كورسی "كۆتا"ی
پێكهاتەكانیش هەڵدەوەشێتەوەو تەنیا (5) كورسی "كۆتا" بۆ مەسیحییەكان
دەمێنێتەوە، هەروەها بەپێی یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی، شێوازی هەڵبژاردنی كوردستان
لە یەك بازنەییەوە دەگۆڕێت بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن.
سکاڵاکەی یەکێتی بۆ بەرژەوەندی گشتییە
پێشتریش زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی سکاڵاکەیان کە لەبارەی پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردن ئاڕاستەی دادگای فیدراڵییان کردبوو رایگەیاند: "بەو هیوایەین بڕیاری دادگای فیدراڵی کە لە ٢٧ی ئەم مانگە دەدرێت، بە دڵی هەموو لایەک بێت و لە بەرژەوەندی گشتی بێت، چونکە داواکەی یەکێتی بۆ بەرژەوەندی گشتییە و لەپێناو خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە".
"جیاوازی یەکێتی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوە بووە لەسەرەتای خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانەوە بەردەوام جەختمان لەوە کردوەتەوە لەهەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هەر پێکهاتەیەک هەبێت خۆیان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بکەن لە پەرلەمانی کوردستان و دەشمانەوێت مەسیحییەکانی سلێمانیش نوێنەری خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان". زیاد جەبار وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

