riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی حاجی سەبریە

پرسەنامە 08:41 PM - 2023-12-15
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی (حاجی سەبریە شێخ مەحمودی باخ) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خانەوادەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەڕێزان خانەوادەی حاجی سەبریە شێخ مەحمودی باخ‍
‍
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (حاجی سەبریە شێخ مەحمودی باخ)، نیگەران و دڵگران بووم. ‍
‍
(حاجی سەبریە) لەخانەوادەیەکی تێکۆشەر و قوربانیدەر بووە بۆ کوردایەتی و شۆڕش، خوشکی شەهید شێخ شەماڵى باخ-ە و کۆچکردنی جێگای داخە. ‍
‍
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و هەموو خزمانی شێخانی باخ دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. ‍
‍
انا لله وانا اليه راجعون‍
‍
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket