riklam

قوباد تاڵەبانی: خاتوو فاتیمە لەخێزانێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەری کوردایەتی بوو

پرسەنامە 07:01 PM - 2023-12-15
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە مەحمود محەمەد سان ئەحمەد) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەڕێزان کاک حمەسعید مەحمود و خزمانی عەشیرەتی شەمێرانی‍
‍
بەڕێزان خانەوادەی خاتوو فاتیمە مەحمود‍
‍
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە مەحمود محەمەد سان ئەحمەد)، نیگەران و دڵگران بووم. ‍
‍
کۆچکردوو خاتوو فاتیمە لەخێزانێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەری کوردایەتی بوو، خوشکی هەردوو شەهیدی قارەمان (فایەق و ئەنوەر) و کاک حەمە سەعید سەرۆکی عەشیرەتی شەمێرانی-یە، کۆچکردنی جێگای داخی هەمووانە. ‍
‍
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و هەموو خزمانی عەشیرەتی شەمێرانی دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. ‍
‍
انا لله وانا اليه راجعون‍
‍
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket