لەتیف نێروەیی: یەكێتی لەگەڵ ئازاری كەركوكییەكاندا دەژی و زامەكانیان ساڕێژدەكات
کوردستان 05:44 PM - 2023-12-13
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە وتارێكیدا كە لە بەشی بیروڕای سایتی PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە رایگەیاند: "زنجیرە كۆبوونەوەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری كەركوك بەڵگەیەكی بەهێزە كە جیاوازییەكانی نێوان سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان دەخاتەڕوو، جیاوازییەكە لەوەدایە كە یەكێتی لە هیچ كات و سەردەم و دۆخێك دا لە كەركوك و كەركوكییەكان دانەبڕاوە و درێژە بە هەمان رێباز دەدات كە سەرۆك (مام جەلال) لە شارەكە پەیڕەوی دەكرد".
راشیدەگەیەنێت: "جیاوازییەكی دیكە ئەوەیە كە سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتی لە دورەوە پەیام بۆ كەركوك و كەركوكییەكان نانێرێن، بەڵكو سەركردەكانی یەكێتی لەگەڵ كەركوكییەكان دانەبڕاون و لەگەڵ ئێش و ئازاری ئەواندا دەژین و بەیەكەوە زامی كەركوك سارێژ دەكەن و لەناو ئاپۆڕای جەماوەری شارەكە بە دەنگی دلێر دەڵێن كەركوك هێز و ئیرادەمانە".
لەتیف نێروەیی لە درێژەی وتارەكەیدا دەشڵێت: "سەركەوتنی ئێمە دەبێتە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان. هەروەها دەبێتە سەركەوتنی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك چونكە لەڕێی ئیدارەیەكی نوێ و پارێزگارێكی كوردەوە بە بێ جیاوازی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و تەبایی و پێكەوەژیان بۆ هەموو لایەن و پێكهاتەكانی شارەكە درێژ دەكەین و بەیەكیشەوە دەڵێین گشتمان كەركوكین".
گشتمان كەركوكین
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

