سەرۆک بافڵ: پەرە بەپەیوەندی گەلی کورد و چین بدرێت
جیهان 07:49 PM - 2023-11-29
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
پێشوازیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە كونسوڵی كۆماری میللی چین
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە دەباشان پێشوازیی لە لیو جیون، كونسوڵی كۆماری میللی چین لە هەرێم كرد.
لەدیدارێكدا كە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆپتەوكردنی زیاتری هەماهەنگییەكان لەگەڵ كۆماری چینی میللی لە هەموو بوارەكاندا دەربڕی و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان گەلی كورد و چین كە سەرۆك مام بناغەدانەرێتی، گەشە بكات و پەرەی پێبدرێت.
لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ هانی كۆمپانیا چینییەكانی دا تاوەكو بەشدارییەكی كاریگەرتر و چالاكیی زیاتریان هەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و هەموو پشتیوانییەكیشی بۆ دووپاتكردنەوە.
هەر لە دیدارەكەدا دواین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و بەردەوامی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.
PUKMEDIAٍٍ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

