ئاراس محەمەد ئاغا: ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا خزمەت بە ھەمووان دەكات
ی ن ک 08:39 PM - 2023-11-22
PUKMEDIA
ئاراس محەمەد ئاغا
ئێوارەی چوار شەممە ٢٢-١١-٢٠٢٣ ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆكی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا، بە هاوڕێیەتی ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، بەئامادەبوونی شێخ عامر مرعز الحدیدی كاندیدی لیستی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا و ژمارەیەك سەرۆك ھۆز و كەسایەتی دەڤەرەكە لە گوندی یرغنتی قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا بەشداری لە كردنەوەی یاری نێوان دوو تیمی گوندەكە كرد كە بەو بۆنەیەوە كۆبوونەوەیەكی فراوان سازكرابوو.
لەو كۆبوونەوە فراوانەدا ئاراس محەمەد ئاغا پاڵپشتی بۆ وەرزشكار و یاریزانان دووپاتكردەوە و رایگەیاند: "وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین، كایەی وەرزشی فەرامۆش ناكەین و گەشەی زیاتری پێدەدەین، بە ئامانجی خزمەتكردنی وەرزشكاران".
جەختی لەوەش كردەوە: "ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا خزمەت بەھەموو چین و وتوێژەكانی نەینەوا دەكات، بۆیە پێویستە لەسەر ھەموومان بەجۆش و خرۆشێكی زۆرەوە كار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانییەكەمان و كاندیدانی بكەین، بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگی پارێزگاكە بەدەست بهێنین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

