یەکێتی خاوەنی 26 هەزار شەهیدە لەپێناو ئازادی کوردستان دا
کوردستان 10:26 AM - 2023-11-21
PUKMEDIA
رۆژی شەهیدی یەکێتی
هەموو رۆژێكی ساڵ بۆ یەكێتییەكان هەر رۆژی شەهیدانە، چونكە هیچ رۆژێك تێپەڕ نابێت، كە هەڤاڵێك یان چەندین هەڤاڵ، هەندێ رۆژیش دەیان هەڤاڵی نەمر، بە گیانی خۆیان شاباشی رزگاری یان نەدابێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بهشههیدهكانییهوه ده‌كات كه زیاتر له 26 هه‌زار شه‌هیده و زۆرینه‌ی شه‌هیده‌كانیشی فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كانیه‌تی، پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتیش دەڵێت: "هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه له كوردستانی باشوور یه‌كێتی داستانی تێدا تۆمار نه‌كردبێت و خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی لێ نهڕژابێت، چونکە نه‌ریتی خوێن به‌خشینی سه‌ركرده‌كان، رێبازی یه‌كێتییه و باشترین به‌ڵگه‌ش شه‌هیدبوونی خاڵه شیهاب و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ره".
خوێن به‌خشین رێبازی یه‌كێتییه
د.بێستون سابوراوایی پارتیزان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول و دروستبوونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، یه‌كێتی دركی به‌وه‌كردبوو كه‌پێویسته خوێنێكی زۆر ببه‌خشێت بۆئه‌وه‌ی هێزێكی چه‌كداری نوێ كه پاڵپشتی خه‌ڵكی باشوری كوردستان بێت دروستبكاته‌وه".
"له‌سه‌ر ئاستی ئاینه جیاوازه‌كانیش یه‌كێتی خوێنی به‌خشیوه و چه‌ندین قوربانی له‌ئاینه‌كانی موسڵمان و مه‌سیحی و كاكه‌یی و كلد و ئاشور و زه‌رده‌شتی داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانیشدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنی به‌خشیوه و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و شه‌هیدی عه‌ره‌بی هه‌بووه‌و شانازییان كردووه له‌ناو رێزه‌كانی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه خه‌بات بكه‌ن" د.بێستون سابوراوایی وایوت
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی سه‌رمه‌شقی گیانفیداین
گیانفیدایی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌و رێبازه‌یه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی له‌سه‌ر دامه‌زراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، كه یه‌كێتی بۆ خوێن به‌خشین له‌پێناو خاكی كوردستان دروستبووه.
د.بێستون سابوراوایی ده‌ڵێت: "نه‌ریتی خوێن به‌خشینی سه‌ركرده‌كان، رێبازی یه‌كێتییه و باشترین به‌ڵگه‌ش شه‌هیدبوونی خاڵه شیهاب و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ره، كه‌خوێنی خۆیان له‌پێناو ههڤاڵهكانیاندا به‌خشی و ئاماده‌بوون گیانی خۆیان بكه‌نه قوربانی حزب و هاوڕێكانیان، ته‌نانه‌ت له‌دوای راپه‌ڕینیش یه‌كێتی به‌رده‌وامی به رێبازی خوێن به‌خشین داوه‌و ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا بینیمان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه".
راشیگه‌یاند: "هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه له كوردستانی باشوور یه‌كێتی داستانی تێدا تۆمار نه‌كردبێت و خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی لێ نهڕژابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و رێبازه راست و دروسته‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه یه‌كێتی له‌سه‌ر دروستبووه و جیایكردووهتهوه له حزبه‌كانی دیكه".
زیاتر له‌رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی یه‌كێتی شه‌هیدی داوه
جگه له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانیش خاوه‌نی شه‌هیده، كه به‌شێكی زۆریان شه‌هیدی سه‌نگه‌رن و بۆ به‌رگری له‌خاكی كوردستان گیانیان فیداكردووه.
دابان شه‌هید ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ئاماری مه‌كته‌بی شه‌هیدان و کاروباری ئەنفال و جینۆسایدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتی له‌دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ٢٦ هه‌زار و ١٤٤ شه‌هیده".
"هه‌ر له‌و ژماره‌یه ٣٠ شه‌هیدیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بوون، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی ٥٠ شه‌هیدشیان سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی بوون، كه پێكهاتبوون له سه‌رتیپ و ئامر لیوا، ئه‌مه‌ش وایكردووه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه جیابكرێته‌وه، كه‌زۆرترین شه‌هیده‌كانی فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ن" دابان شه‌هید ئه‌حمه‌د وایوت.
لێپرسراوی ئاماری مه‌كته‌بی شه‌هیدان و کاروباری ئەنفال و جینۆساید وتیشی:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جگه له‌وه‌ی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان شه‌هیدی هه‌یه، له‌ناو پێكهاته‌كانیش خاوه‌نی شه‌هیده و خوێنی بۆ ئازادی كوردستان رشتووه، ئه‌مه‌ش شاهیدی شانازییه‌كانی یه‌كێتییه كه‌له حزبه‌كانی دیكه‌ی جیاده‌كاته‌وه".
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌ر رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا دابه‌شبكرێت، ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیه‌تی، ئه‌مه‌ش شاهیدی ئه‌و راستییه‌یه كه یه‌كێتی له‌پێناو ئازادی كورد‌و كوردستان خه‌باتی بۆ كردووه و خوێنی بۆ رشتووه، هه‌ربۆیه یه‌كێتی به‌حزبی شه‌هیدان ناسراوه و تا ئێستاش له‌خه‌بات و خوێن به‌خشین بۆ كوردستان به‌رده‌وامه.
48 ساڵ به‌رله ئێستا و له رۆژی 1-6-1975 دوابه‌دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌ك له (سه‌رۆك مام جه‌لا تاڵه‌بانی، د.فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، هۆمه‌ر شێخ موس، د.كه‌مال فوئاد) دامه‌زرا.
هەموو رۆژێكی ساڵ بۆ یەكێتییەكان هەر رۆژی شەهیدانە، چونكە هیچ رۆژێك تێپەڕ نابێت، كە هەڤاڵێك یان چەندین هەڤاڵ، هەندێ رۆژیش دەیان هەڤاڵی نەمر، بە گیانی خۆیان شاباشی رزگاری یان نەدابێت, هیچ گوندێك، شاخێك، لوتكەیەك، ئەشكەوتێك، پێدەشتی گەرمیان و كوێستانێكی ئەم وڵاتە نییە قارەمانە نەمرەكانی یەكێتی پەیامی شەهیدستانیان پێنەگەیاندبێت، هیچ گەڕەك و شەقام و كۆڵانێكی شارەكانی ئەم وڵاتە نەماوە قارەمانەكانی یەكێتی دەیانجار بە خوێنی خۆیان ئاویان نەدابێت، هیچ زیندانێكی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخا‌و نەمابوو نیشتمانپەروەرەكانی یەكێتی لەبەردەم پەتی سێدارە پەیامی (كەم ژیان و كەڵ ژیان) یان بە گوێچكەی جەلادەكانی ئەو سەردەمە نەگەیاندبێت، بۆیە هەموو رۆژێكی ساڵ بۆ یەكێتییەكان و بۆ گەلەكەمان رۆژی شەهیدانە، رۆژی 21/11 یش رۆژی دەربڕینی وەفاو بەڵێن تازەكردنەوەیە بۆ گیانی پاكی شەهیدان كە درێژە بە رێبازە پیرۆزەكەیان بدەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

