سالار مەحمود: کەرکوک بۆ یەکێتی موقەدەس و پیرۆزە
کوردستان 09:47 PM - 2023-11-11
PUKMEDIA
سالار مەحمود
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت: "کەرکوک بۆ ئێمە موقەدەس و پیرۆزە سەرەڕای گرنگی ناوچە جێناکۆکەکانی تریش، یەکێتی لە هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو کەرکوکی بەجێ نەهێشتوەو ئەم هەڵبژاردنەش گێڕاندنەوەی شکۆی ژیانکردنە بۆ کەرکوکییە رەسەنەکان".
سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی کەرکوکدا لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەڵێت: "هەڵبژاردن بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراسی، یەکێتی و کورد خەباتیان کردوە هەتا دەستاو دەستکردنی دەسەڵات بەهەڵبژاردن بێت، کە خەباتێکی مەدەنی و دیموکراسییە بۆ سەلماندنی مافەکانمان، ئەم هەڵبژاردنە گرنگە چونکە چەندین ساڵە هەڵبژاردن لە کەرکوک نەکراوەو تێیدا دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی دەکرێتەوە".
"خەڵکی کەرکوک بە پێکهاتە جیاوازەکانیەوە بەتایبەت کورد و تورکمان مافەکانیان بۆ نەگەڕێندراوەتەوەو زەوی و زاریان داگیر دەکرێت، چونکە پێکهاتەی تر دەیانەوێت هەبوونی دەنگی زۆرینەی کورد لە کەرکوک بسڕنەوەو ئێمەش وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەبێت ئەوە بەدەست بهێنینەوە بەم هەڵبژاردنە پارێزگاری لێدەکەین و هاوسەنگی دەگەڕێنینەوە بۆ کەرکوک"، سالار مەحمود وای وت.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: "ئەو عەرەبانەی بە عەرەب کردن هاتونەتە کەرکوک، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە مەترسی بۆسەر قەوارەکانی خۆیان دەزانن، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکەن، یەکێتی مەدرەسەی مام جەلالە و مەدرەسەی مام جەلالیش برایەتی و یەکگرتویی و کۆبونەوەی نەتەوە جیاوازەکانەو بە دیموکراسی و بە گەڕاندنەوەی هەق و شەراکەتی راستەقینەی هەموو لایەنەکان کەرکوک بەڕێوەدەبات".
ئەوەش دەڵێت: "سەرکەوتنی هەڵبژاردن بەڕێوەچونی پرۆسەیەکی پاک و بێ خەوشە، خەڵکی کەرکوک و یەکێتی مێژوویەکی دورودرێژیان پێکەوە هەیە و لێک جیاناکرێنەوە ، تا کەرکوک هەبێت یەکێتیش لەم شارە سەرکەوتووە، ئەگەر سەرجەم لایەنە کوردییەکان یەک لیست بوینایە بە دڵنیایی 50 +1 مان مسۆگەر کردبوو، هێشتاش وای دەبینین کورد لە کەرکوک بیباتەوە واتە هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک بردویەتییەوەو هاوسەندی لەدەسەڵات و خزمەتگوزاری بەڕێوەدەچێت".
سالار مەحمود لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی وت: " کەرکوک بۆ ئێمە موقەدەس و پیرۆزە سەرەڕای گرنگی ناوچە جێناکۆکەکانی تر، بەتایبەت کە یەکێتی لە هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو کەرکوکی بەجێ نەهێشت، ئەم هەڵبەژاردنە گێڕاندنەوەی شکۆی ژیانکردنە بۆ کەرکوکییە رەسەنەکان، ئێمە خۆمان بە مەسەلەی بچوکەوە سەرقاڵ ناکەین و ئامانجی گەورەمان سەرکەوتنە لە هەڵبژاردن، چونکە یەکێت حززبی ئازاد هەورامی و مامەڕیشە و یەکێتییەکەی مام و چەندین شەهید و فەرماندە و قارەمانە لەم کەرکوکە بۆیە یەکێتی لە کەرکوکە هەمیشە".
"دوای کۆنگرەی پێنج یەکێتی بڕیاریی تەبایی لەگەڵ هەموو لایەنەکان داوەو بەو نەفەسەشەوە بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ لەگەڵ وەفدی باڵای پارتی کۆبونەتەوە"، سالار مەحمود ئەوەشی وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

