کاندیدانی یەکێتی شەڕی چارەسەری کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەکەن
کوردستان 12:55 PM - 2023-11-03
PUKMEDIA
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵەکانی بۆ چارەسەری کێشەکانی کەرکوک چڕکردۆتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت زۆرترین کاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەپێی یاسا و دەستور کێشەکانی کورد چارەسەر بکات، کاندیدێکی لیستی هاوپەیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، "خزمەتکردنی جوتیاران یەکێکە لە ئەولەویەتی کارەکانی هاوپەیمانێتییەکەمان لە کەرکوک و داوا لە جوتیاران دەکەین هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە سەربخەن بۆئەوەی ببینە داکۆکیکاری راستەقینەیان".
یەکێتی پارێزگاری لە کەرکوکییەکان کردووە
چالاک ئەحمەد کاندیدی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی لەپێناو راگرتنی تەعریب و گەڕانەوەی مافی کوردەکان هیچ کاتێک کەرکوکی جێنەهێشتووە و لەدوای 16ی ئۆکتۆبەریش ئەگەر یەکێتی لە شارەکە نەمایەتەوە پارێزگاری شارەکە بە بڕیار زۆر کاری دژی کورد دەکرد، بەڵام یەکێتی لەڕێی هەوڵەکانییەوە بەشێکی زۆری ئەو بڕیارانەی راگرتووە".
"کێشەی جوتیارانی کەرکوک یەکێکە لەو کێشانەی کە ناوبەناو یەخەی جوتیارانی کورد لە پارێزگاکە دەگرێت و بە هەوڵی یەکێتی هەموو جارێک چارەسەر دەکرێت، دەمانەوێت زۆرترین کاندیدی کورد و یەکێتی بنێرینە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆئەوەی بە یاسا رێگربین لەو پێشێلکارییەی لە شارەکە بەرامبەر کورد دەکرێت"، چالاک ئەحمەد وادەڵێت.
دەشڵێت: "جێبەجێکردنی ماددەی 140 تەواوی ئەو کێشانە چارەسەردەکات کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی (بەعس) لە دژی کورد دەریکردبوو، پارێزگاری شارەکەش لە یەکلاکردنەوەی کێشەکاندا پشتی پێدەبەستێت، بۆیە کوردی کەرکوک مافی خۆیانە زۆرترین کاندیدیان بنێرنە ئەنجومەنی پاریزگاکە و کۆتایی بە ئەو پێشێلکاریانە بهێنن کە بەرامبەر کورد دەکرێت".
تەعریب هەموو ناوچەکانی گرتۆتەوە
تەعریب تەنها ناوچە کوردییەکانی نەگرتۆتەوە، بەڵکو هەموو ناوچەکانی گرتۆتەوە و جوتیاران بەدەست پێشێلکردنی مافەکانیانەوە دەناڵێن، یەکێتش دەیەوێت لە ئەنجومەنی پارێزگاکەوە رێگری لەو پێشێلکارییانە بکات.
نێرگز قادر کاندیدی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تەعریب تەنها گەڕەکە کوردییەکانی نەگرتۆتەوە، بەڵکو گوندەکانیشی گرتۆتەوە و جوتیاران بە دەست پێشێلکردنی مافەکانیانەوە دەناڵێنن، بۆیە ئێستا دەرفەتە کورد زۆرترین کاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاکە و لەوێوە رێگری لە تەعریب بکرێت".
"خزمەتکردنی جوتیاران یەکێکە لە ئەولەویەتی کارەکانی هاوپەیمانێتییەکەمان لە کەرکوک و داوا لە جوتیاران دەکەین هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە سەربخەن بۆئەوەی ببینە داکۆکیکاری راستەقینەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیچ کاتێک ئامادە نەبووە کەرکوک جێبهێڵیت، لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ هاووڵاتیانی شارەکە ماوەتەوە و خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکەی کردووە بێ جیاوازی، هەموو کەرکوکییەکانیش شاهێدی ئەو راستییە دەدەن، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش یەکێتی دەیەوێت زۆرترین کاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنەکە و لەوێوە زیاتر خزمەت با دانیشتووانی شارەکە بکات و رێگری لە تەعریب و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییان بکات، چونکە کەرکوک و یەکێتی دووانەیەکی لێک دانەبڕوان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

