قوباد تاڵەبانی: پێویستە چارەسەر بۆ بەربەستەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بدۆزرێتەوە
کوردستان 05:10 PM - 2023-10-10
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد
لە ستیفن هیچن، باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نیوانیاندا کۆمەڵێک
پرسی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەری
٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "لەم
قۆناغەدا ئەولەوییەتی ئێمە دابینکردنی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە و پێویستە چارەسەرێکی خێرا بۆ بەربەست و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی
یاسای بودجە بدۆزرێتەوە".
جێگری سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە: "لە
سەرەتادا دەبێت لایەنە کوردستانییەکان لەسەر بەرنامە و
پلانێکی هاوبەش رێکبکەون تا بە یەکدەنگی و یەکڕیزی
لە بەغدا داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. وتیشی: "رێککەوتنی
کورتخایەن چارەسەر نییە، بەڵکو چارەسەری راستەقینە بۆ سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان
بریتییە لە رێککەوتنێکی درێژخایەن لەسەر بنەمای دەستور، کە ئەمەش بەبێ یەکدەنگی و یەکڕیزی
لایەنە کوردستانییەکان بەدی نایەت".
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی
داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر
گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە
دیاری کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

