وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27
PUKMEDIA
تەلار لەتیف
ئەمڕۆ چوار شەممە، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان دەستپێدەکات و وتەبێژی کۆنگرەش دەڵێت، "لە رەشنووسی پەیڕەوی
ناوخۆی حزبدا باس لە جێگری سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نەکراوە".
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"ئەمڕۆ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی دەستپێدەکات لە سەرەتای کۆنگرەکەش
وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و سەرکردەی چەند لایەنێکی سیاسی دەخوێندرێتەوە،
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆشدا کۆنگرە دەست بە کارەکانی خۆی دەکات و چەند لیژنەیەک بۆ
راپەڕاندنی کارەکان پێکدەهێندرێت".
"لە رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی حزبدا باس لە جێگری
سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نەکراوە، بەڵام ئەگەر پرسێکی لەو شێوەیە
هەبێت، ئەوا کۆنگرە ئەو پرسە یەکلا دەکاتەوە"، تەلار لەتیف وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا: "لە رۆژانی داهاتووشدا هەوڵەکان
بۆ راپەڕاندنی تەواوی کارەکانی کۆنگرە چڕدەکرێتەوە و دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و
رەچاوکردنی تێبینییەکان دەنگ بە رەشنووسی پەیڕەو دەدرێت، ئەمە جگە لەوەی بۆ
داهاتووی یەکێتی، ئەنجومەنەکانی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان، سەرکردایەتی و
پشتیوانی پێکدەهێندرێن و سەرۆکی یەکێتی سەرۆکی ئەنجومەنەکان دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

