سەرۆک مام جەلال و دە نامەی سپی
بیروڕا 06:39 PM - 2023-08-20
PUKMEDIA
ھەستیار مارف ئاغا
نووسینی... ھەستیار مارف ئاغا*
یادەوەرییەکانی سەرۆک مام جەلال پڕن لە نامەی سپی جێ متمانە، خەباتی سەرۆک مام جەلال، پڕە لە کۆتری سپی، ئاشتیانە.
مێژوو پەند و ئامۆژگارییە، ئەزموونەکانی سەرۆک مام جەلال گەورەترین سەرچاوەن ئێمە لێیانەوە فێربین و تەنانەت سیاسەت و ستراتیژی ڕۆژانە و داهاتووی خۆمانی لەسەر بنیاتبنێین.
سەرەڕای جیابوونەوە و ململانێکان، سەرۆک مام جەلال لە دیداری تەمەندا بۆمان دەگێڕیتەوە کە لە ساڵی 1970 دا پەرۆشبووم کە ڕێکەوتنی نێوان بەغداد و شۆڕشی کورد سەربگرێت و فێڵمان لێنەکەن، بۆیە هەرچەند لەدەرەوەی وڵاتبووم بەڵام بە چەندین شێواز، شۆڕشم لە پلان و مەترسیەکان ئاگادارکردەوە و تەنانەت جارێکیان کەسم دەست نەکەوت ناچاربووم نامەکەم بە هێرۆ خان دا نارد بۆ سەرکردایەتی پارتی.
لە دوای پەرۆشی وهەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لە ئاگادارکردنەوەی سەرکردایەتی شۆڕش لە مەترسییەکانی پاش ڕێکەوتنی ساڵی 1970 لە نێوان بەغداد و کوردا، سەرۆک مام جەلال دە نامەی سپی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێدەگات وەک دەست خۆشی بۆ دڵسۆزی و خەمخواردنی و سەرپشک دەکرێت ئەو دە نامە سپیە بۆ کێی دەنێرێت دەتوانێت بینێرێت، کە سەرجەم دە نامە سپییەکان ئیمزای مەرحوم مەلا مستەفای بارزانی لە سەر دەبێت.
ناردنی نامەی سپی ئیمزاکراو واتە متمانە، هەمیشە مام جەلال جێگەی متمانەی کوردبووە و خاوەنی کەسایەتیەکی سیاسی بەهێزبووە، بۆیە تەنانەت لەدەرەوەی وڵاتیش متمانەی پێکراوە و پرس و ڕای لێوەرگیراوە، بەرنامەی ئەزموون و خەبات و لێهاتوویەکەی وەک سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیش هەڵبژێررا.
نامە سپییەکان هەمیشە گرنگن بۆ دەربازبوون لە بارودۆخی هەڵپەسێراو و قەتیسبوو، یەکێتیی نیشتمانی هەمیشە پەرۆشی ئاشتی وپێکەوەکارکردن و لێکنزیکبوونەوەیە، تەنانەت لە بۆنە گشتی و تایبەتیەکانیشدا سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد ڕوودەکەنە قیادەی سیاسی پارتی بەتایبەتی و کورد بەگشتی، کە هەموو پێویستە پێکەوە لەسەر پرسە نیشتمانیەکان کۆکین و یەک گوتار و یەک هەڵوێستبین، بە بۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرەڕای پیرۆزبایی، داوای کرد کە جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی سەرۆک بافڵ و سەرۆک و سەرکردایەتی لایەنەکانی دیکە پێکەوە هەوڵی کردەیی بدەین تا پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز بکەینەوە و پێکەوە باشتر داکۆکی لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بکەین چونکە هەم خەڵک و هەم دۆستان و خەمخۆرانی گەلەکەشمان، چاویان لە هەنگاوی کردەیی بەڕێزتانە.
ئەگەر پەند لە دڵسۆزی و خەباتی پێشینەکانمان ببینین دەتوانین بڵێین بەیەک نامەی سپی جێمتمانە، سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەین و لە هەرێم و لە بەغداد بکەوینەوە گفتوگۆ پارسەنگی هێز بگەڕێنینەوە بۆ گەلەکەمان.
*نوسەرو لێکۆڵیار
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

